Ads (728x90)

سەیرترین دابونەریت لەسەر ئاستی جیهان
دانیشتووانی گوندێکی ئیندەنوسیا، هەڵدەستن بە دەرهێنانی مردووەکانیان لە گۆڕەکان، پاشان دەیانشۆن و جلوبەرگی تازەیان دەکەنە بەر و بە دەوری گوندەکە دەیانسوڕێننەوە، ئەوەش وەکو نەریتێکی ساڵانەی خۆیان کە بە “ئاهەنگی پاککردنەوەی مردووان” ناو دەنرێت.

ئەو نەریتە، ساڵانە لە مانگی 8 لە گوندی “تۆراگا” لە دوورگەی “سۆلاویسی”ـی ئیندەنوسی ئەنجام دەدرێت و بە “مانین” یان “ئاهەنگی پاککردنەوەی تەرمەکان” ناوزەد دەکرێت، وەكو ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی باسیکردووە.

ئەو نەریتە بە بیروباوەڕێکی بۆماوەیی ناو دانیشتووانی گوندەکە دەژمێردرێت، کە پێیانوایە پێویستە مردووان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان، چونکە ڕۆحیان لەوێدا ماوە.

هەروەها تەرمی منداڵەکانیش دەهێنرێنە دەرەوە، تابووتە خراپبووەکانیش چاك دەکرێنەوە، جلوبەرگی تازەشیان دەکرێتە بەر، هەروەها یاری و بووکەڵەشیان لە تەنیشت دادەنرێت، بێجگە لەوەش کاتێك مردووەکان لە گۆڕەکان دەردەهێنرێن، جارێکی دیکە دەشۆردرێن، ئەو نەریتەش بە سەیرترین دابونەریت دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان، هەروەکو ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” دووپاتی لێدەکاتەوە.

سەیرترین دابونەریت لەسەر ئاستی جیهان

سەیرترین دابونەریت لەسەر ئاستی جیهان




















سەیرترین دابونەریت لەسەر ئاستی جیهان

إرسال تعليق