Ads (728x90)

“دەیلی مەیل”: ئیسلام ئایینی داهاتووی بەڕیتانیایە
دوایین ئامارەکان ئاشکرای دەکەن، لە هەندێك شاری بەڕیتانیا، ژمارەی منداڵە موسڵمانەکان ڕوو لە زیادبوونە بە بەراورد بە منداڵە مەسیحیەکان، ئەوەش سەرنجی چاودێران دەخاتە سەر خێرایی شێوازی گۆڕانی دانیشتووان لە سەرتاسەری دەوڵەتی بەڕیتانیا.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی، ئامارە تازەکان تیشك دەخەنە سەر چەند بەشێکی دەوڵەتی بەڕیتانیا، بۆ یەکەمجاریش ونبوونی بیروباوەڕە ئایینیە کلاسیکییەکان دەردەخات.

پوختەی ئامارە تازەکان دەریدەخات، نزیکەی 97 هەزار گەنجی موسڵمان لە دووەمین گەورە شاری بەڕیتانیا “بێرمنگەهام” هەن، لە بەرامبەر 94 هەزار گەنجی مەسیحی، ئەو جیاوازییەش زۆر بەرچاوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

ئەنجامی هاوشێوەش لە شارەکانی “برادفۆرد” و “لیستەر” و “لۆتۆن” و “بیدفۆردشیر” و دەوروبەری شارەکانی “نیوهام” و “ڕید بریدگ” دەرکەوتوون، بەوەی ئامارەکان دەریانخستووە، کە یەك لەسەر سێی منداڵان لەو شارانەدا لە موسڵمانەکانن.

هەر لە پەیوەند بەو بابەتە، پسپۆڕان هۆشداریانداوە لە ڕوودانی جەمسەرگەری ئایینی لەناو بەڕیتانیا، ڕۆژنامە بەڕیتانییەکەش لە ڕاپۆرتێکی ژمارەی دوێنێدا، بە مانشێتێکی گەورە نووسیوویەتی: ئیسلام ئایینی داهاتووی بەڕیتانیایە.

إرسال تعليق