بێجگە لە تام و چێژە خۆشەکەی، میوەی مۆز چەندین سوودی تەندروستی گرنگ لەخۆدەگرێت، توێژینەوەیەکی نوێش، کە لە گۆڤاری “بلۆس وان” بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات، کە مۆز ڕێژەیەکی گەورەتر لە وزە لەخۆدەگرێت بە بەراورد بە خواردنەوەکانی وزە.
هەروەها مۆز لەو توخمانە دادەنرێت کە سوودی زۆر بە وەرزشوانان دەگەیەنێت و دەیانپارێت لە گرژبوونی ماسوولکەکانیان.
میوەی مۆز بەشداری دەکات لە پاراستنی ڕیخۆڵە، چونکە بە یەکێك لە تەواوکەرە خۆراکییەکان دەژمێردرێت، هەروەکو یارمەتیدەریشە لە هەرسکردنی خواردن، بێجگە لەوەش مۆز ڕێژەی چەوری ناو خوێن دادەبەزێنێت و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
مۆز دەوڵەمەندە بە مادە نیشاستەییەکان کە خۆراك دەداتە ڕیشاڵەکان و بە دژە بەکتریاکان دەناسرێن، مۆز دەشتوانێت ڕێژەی چەوری ناو خوێن داببەزێنێت و ڕیخۆڵەش دەترشێنێت.
هەروەها مۆز یارمەتیدەرە لەسەر مژینی هەندێك لە کانزاکان و دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لەناو خوێن، بێجگە لەوەش مۆز دەتوانێت وا لەو کەسە بکات کە دەیخوات، هەست بە تێری بکات، بە ژەمە سووکەکانیش دادەنرێت کە پارێزگاری خۆراکی بەدەستدێنێت و بە درێژایی ڕۆژیش گەرمۆکەکانی ناو جەستە کەمدەکاتەوە، دەشتواندرێت مۆز بە خەوێنەرێکی سروشتی دابنرێت، چونکە مادە ترشە سەرەکییەکان و ڤیتامین B6ـی تێدایە، کە ئەوانەش ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لەسەر نووستن و خاوبوونەوەی جەستە.
شایەنی باسە، ئەو سوودە گرنگەی مۆز لەناو شەربەتی مۆزیشدا هەیە و دەتواندرێت سوودی لێ ببینرێت، هەروەکو شەربەتی مۆز تایبەتمەندیی و تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە.

إرسال تعليق