سەرەکوەزیری تورکیا “ئەحمەد داود ئۆغلۆ” ڕایگەیاند، لە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نوێدا، کە بە “فراوانکردنی بازنەی ئازادییەکان” دادەنرێت، حکومەتەکەی ڕێگەیداوە بە کچان لە قوتابخانەکانی ناوەندی، حیجاب بپۆشن.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی تەلەفزیۆنی تایبەتى “ئێن تی ڤی” وتی: “هەمووان چۆنیان حەز لێیە، دەتوانن بژین، بڕیارمانداوە لەسەر ڕێگەی لیبڕالیانەتر لە پەروەردە و فێرکردندا پێشبکەوین، کە ئەوە لە ماوە دوورودرێژەکانی پێشوودا کێشەی زۆری بۆ دروستکرد بووین”.
هەر لە ئاخاوتنەکەیدا “ئەحمەد داود ئۆغلۆ” وتی، پارتی داد و گەشەپێدان، کە دەرهاویشتەی بوونی تەیاری ئیسلامییە، ئازادییەکانی لە هەموو بوارەکاندا فراوانکردووە، ئەو هەنگاوە تازەیەش دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە.
سەرەکوەزیری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، کاتێك لە ساڵی 2010 قەدەغەی پۆشینی حیجابمان لە وەزیفە گشتییەکانی دەوڵەت هەڵوەشاندەوە، هیچ کێشە و دووبەرەکییەکی لێنەکەوتەوە، ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێك حەز بکات دەتوانێت حیجاب بپۆشێت، ئەوەشی حەزی لێ نییە دەتوانێت نەیپۆشێت، ئەوەشی ڕەتکردەوە ئارەزووی دەستوەردان بکەن لە شێوازی ژیانی تورکەکان.
تەیارە عەلمانییەکانیش لەناو پەرلەمان بە توندی نارەزایەتییان لە دژی ڕێگەدان بە پۆشینی حیجاب لە خوێندنگاکان دەربڕی، چونکە ئەوە بە زیان بۆ داهاتووی عەلمانییەت دادەنێنن.
بە پێی هەموارکردنەوەکانی ئەو بنەمایانەی لەسەر دامەزراوەکانی پەروەردە و فێرکردن دەسپێنرێن، خوێندکاران دەتوانن هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە تاوەکو قۆناغەکانی ناوەندیش تەواو دەکەن، حیجاب بپۆشن.

إرسال تعليق