Ads (728x90)

نهێنی دیاریکردنی ڕەنگەکانی “ترافیك”
لەو بابەتەماندا نهێنی و مێژووی هەڵبژاردنی ڕەنگەکانی هێمای هاتوچۆ “ترافیك” ڕوون دەکەینەوە، وە ئایا لە سەرەتادا هێمای هاتوچۆ “ترافیك” سێ ڕەنگ بووە یان دوو ڕەنگ، ئەگەر وایە هۆکارەکەی چییە؟.

یەکەم هێمای هاتوچۆ “ترافیك” لە 10/12/1868 دروستکرا و لە دەرەوەی پەرلەمانی بەڕیتانی لە لەندەنی پایتەخت دانرا، ئەو کات تەنها دوو ڕەنگی هەبوو سەوز و سوور، زۆریش لەو هێمای هاتوچۆیە دەچوو کە ئەو کات لە هێڵی ئاسنیندا هەبوو.

یەکەم هێمای هاتوچۆ “ترافیك” بە شێوەی ئۆتۆماتیکی کاری نەدەکرد، بەڵکو ئەو کات پۆلیسێکی هاتوچۆی بۆ تەرخانکرا بوو، بەڵام پاش دوو ساڵ “ترافیك”ـەکە تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی پۆلیسەکەی هاتوچۆ.

دەبێ ئەوەش بزانین، کە دوایین لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هێماکانی هاتوچۆ ساڵانە ڕۆحی 11 هەزار کەس لە مردن ڕزگار دەکات.

سەبارەت بە نهێنی دیاریکردنی ڕەنگەکانی هێمای هاتوچۆ “ترافیك”، ڕەنگی سوور بۆیە دیاریکراوە چونکە خاوەنی درێژترین شەپۆڵی ڕەنگییە لەناو ڕەنگە جیاوازە بینراوەکاندا، بۆیەشە دەتواندرێت لە شوێنی دووریشەوە ببینرێت، سەبارەت بە ڕەنگی زەردیش، ئەو ڕەنگە کاریگەری سەلبی لەسەر دەروونی مرۆڤ دروستدەکات و وای لێدەکات هەست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکات، ڕەنگی سەوزیش بۆیە دیاریکراوە، چونکە ڕەنگێکی ئیجابییە و دڵنیایی دەبەخشێت.

إرسال تعليق