لە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەی دووەم ڕۆژی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”، هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر حیسابی گروپی G، لەسەر یاریگای “ئەلیانز ئەرینا”ـی تایبەت بە یانە ئەڵمانییەکە بەیەکگەیشتن.
لە گێمی یەکەمدا یانە باڤارییەکە فشاری زۆری خستە سەر یانە ئینگلیزییەکە و بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی تۆپ ویاریگایان لەدەستدا بوو، هەوڵی زۆریشیاندا بۆ گۆڵ تۆمار کردن، بەڵام بەهێزی هێڵی بەرگری شینپۆشەکانی مانچستەر ڕێگر بوو لە بەردەم هێڕشبەرەکانیان، هەروەکو یانە ئینگلیزییەکە پلانی هێڕشی هەڵگەڕاوەی جێبەجێ دەکرد و چەندین جاریش مەترسیان خستە سەر گۆڵی یانە باڤارییەکە، ئەو گێمەش بە یەکسانبوونی سەلبی کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو یانە بە هەمان سیناریۆی گێمی یەکەم دەرکەوتن، بەڵام یانە باڤارییەکە باشتر و بەهێزتر خۆی نواند و سوورتر لەسەر بردنەوە یاریان دەکرد، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە لە هێڵی بەرگریدا وەکو شاخ چەقیبوون و شکستیان بە هەوڵی هێڕشبەرانی یانەی بایرن میونخ دەهێنا، لە کاتێکدا یارییەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو، لە دوا خولەکی یارییەکەدا، یاریزانی لێهاتوو “گیرۆم بواتینگ” بە لێدانی شووتێکی بەهێز، گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی تۆمار کرد و سێ خاڵی گرنگی لە دەستپێکی ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” بەدەستهێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەیەکی شایستە و دادگەرانەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.

إرسال تعليق