هەروەکو پێشبینی دەکرا و چەند کاتژمێرێك پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی ڕەسمی هێڕشبەری کۆلۆمبی “ڕادیمێل فالکاو”ـی لە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە بەرەو شانۆی خەونەکان گواستەوە.
گواستنەوەی “ڕادیمێل فالکاو” بۆ ڕیزەکانی شەیتانە سوورەکان بە شێوەی خواستن بوو، لەگەڵ ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە مافی ئەوەی هەیە لە کۆتایی ئەو وەرزەدا بە یەکجاری بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.
دوای ڕاگەیاندنی گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی مانیو، هێڕشبەرە پڵنگەکە “ڕادیمێل فالکاو” لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت وتی: من زۆر بەختەوەرم، چونکە درێسی یەکێك لە گەورەترین یانەکانی جیهانم هەڵگرتووە، ماوەیەك بوو چاوەڕێی ئەو ساتەوەختە بووم، ئێستاش وا بوومە یاریزانێکی یانەی مانچستەر یونایتد.
شایەنی باسە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لەمساڵدا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چەندین گرێبەستی گرنگی بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی ئەنجامدا، لە گرنگترینیان گواستنەوەی هەریەك لە یاریزانان “ڕادیمێل فالکاو”ـی کۆلۆمبی و “ئەنخێل دیماریا”ـی ئەرجەنتینی و “دالی بلیند”ـی هۆڵەندی و “مارکۆس ڕۆخۆ”ـی ئەرجەنتینی بوون.

إرسال تعليق