ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ـی ئەمریکی، ستایشی هەڵمەتی خانەی فەتوای میسری دەکات بۆ گۆڕێنی ناوی “دەوڵەتی ئیسلامی” لەو کاتەی باس لە ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش” دەکرێت و، گۆڕینی بۆ “جیابووەوەکانی قاعیدە”.
ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” باسی ئەوەیکردووە، کە حکومەتی فەڕەنسی بە دەنگ دەستپێشخەرییەکەی خانەی فەتوای میسرییەوە چووە و ڕوونکردنەوەیەکی دەرکردووە، تێیدا دەستەواژەی “دەوڵەتی ئیسلامی”ـی گۆڕیووە، هەروەکو ڕۆژنامەکە لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا “لۆران فابیۆس”ـی گواستۆتەوە، کە بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە، بەکارهێنانی دەستەواژەی “دەوڵەتی ئیسلامی” بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش” بە باش نازانێت، چونکە هێڵە جیاکەرەوەکانی نێوان ئیسلام و موسڵمانان لەلایەك و تیرۆرستەکان کە ئینتیمایان بۆ ئیسلام نییە لەلایەکی دیکەوە، ڕەش دەکاتەوە، ئەو دووپاتیشی لەوە کردۆتەوە، کە ئەو دەستەواژەیە لە کاتی باسکردن لە ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش” بەکارناهێنێت.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فەڕەنسییەکان تەنیا نین لە وازهێنان لە بەکارهێنانی دەستەواژەی “دەوڵەتی ئیسلامی” لە کاتی باسکردن لە ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”، چونکە ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” وتوویەتی: “ئەو دەستپێشخەرییەی خانەی فەتوای میسری، ڕەتکردنەوەی ئەو دامەزراوە ئایینیەیە بۆ ئەو وێنە شێوێنەرانەی بەستراونەتەوە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، کە بریتین لە کردەوە خوێناوییەکان، کە ئەو کۆمەڵە ئیڕهابییە پێی هەڵدەستن و ئەنجامی دەدەن”.

إرسال تعليق