Ads (728x90)

زۆرجار سروشت بە موفاجەئە، دیاردە سەرسوڕهێنەرەکانیمان پیشان دەدات، کە بە دۆشداماوی لە ئاستیان دەوەستین، ئاخۆ چۆن ئەو دیاردە سەیرانە دروستبوون؟!.

یەکێکیش لەو دیاردە سەیرانە، ئەو بەردانەن، کە لە کەناراوەکانی نیوزیلەندا و بە دیاریکراویش کەناراوی “کویکاو”، کە دەکەوێتە ناوچەی “مۆراکی”، کە بەردەکان لەسەر شێوەی تۆپ دەردەکەون و لە ڕوواڵەتدا شێوەی کیسەڵ دەدەن.

زانایان هۆکاری دروستبوونی ئەو بەردانە لەسەر ئەو شێوەیە و لەو کەناراوەدا، دەگەڕێننەوە بۆ کۆبوونەوەی مادە قسڵیەکان، لەگەڵ فاکتەرەکانی زەمەنیش بەهۆی با و ئاو و گەرمایی ئەو شێوە خڕەیان وەرگرتووە کە لە کیسەڵ دەچن.

شایەنی باسە ڕووبەری هەندێك لەو بەردانە دەگاتە 3 مەتر.


إرسال تعليق