Ads (728x90)

کامەیان بە تەمەنترن، قەڵەوەکان یان قەڵەمیەکان؟!
کێشی زیادی جەستە بە یەکێك لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە ترسناکەکان دادەنرێت، وەکو نۆرەی دڵ و وەستانی مێشك و شەکرە و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.

پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی “پەیمانگای خۆراكی ڕوسی” دەڵێن، ئەوان ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو کێشانە دەبنەوە، لە بەرامبەریشدا ئەوان بیرۆکەیەکی باوی ناو خەڵك پووچەڵ دەکەنەوە، بەوەی ئەوان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە قەڵەوەکان زیاتر لە لاوازەکان دەژین، وێڕای ئەوەی قەڵەوەکان بە دەست نەخۆشییە کوشندەکان دەناڵێنن.

بە بۆچوونی ئەوان، هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە جەستەی کەسی قەڵەو چەندین شانەی چەوری لەخۆدەگرێت، کە بەهۆیانەوە دەتوانێت زۆر لە ئەندامەکانی ببوژێنێتەوە.

هەروەها زانایان دووپات لەوەش دەکەنەوە، خواردنە چەورەکان وا دەکات دڵ ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر ببێتەوە لە کارکردنیدا، هەروەکو زۆربەی هۆڕمۆنەکانیش لە دەردان دەوەستن، لەناویشیاندا هۆڕمۆنە سێکسییەکان، مێشکیش لە کارکردن دەکەوێت.

إرسال تعليق