ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئێستای یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی “چابی ئەڵۆنسۆ”، ناوی چووە مێژووی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا” و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لەسەر ئاستی تاکە کەسی لەسەر ناوی خۆی تۆمار کرد، ئەوەش پاش ئەوەی زۆرترین جار تۆپ بەر قاچی کەوتووە و ژمارەی پێوانەیی هاونیشتیمانی خۆی “تیاگۆ ئەلکەنتارا”ـی شکاند.
ئەو ڕیکۆردە تازەیەی “چابی ئەڵۆنسۆ” لە میانی یاری یانەکەی لە بەرامبەر یانەی کۆڵن لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئەڵمانی هات، کە دوێنێ بەڕێوەچوو، تێیدا 204 جار تۆپ بەر قاچی کەوت، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە، کە یاریزانێك توانیبێتی لە یەك یاریدا لە مێژووی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا” بەدەستیبهێنێت.
ڕۆژنامەی “سپۆرت بێڵد”ـی ئەڵمانی، ستایشی ئەو دەستکەوتەی “چابی ئەڵۆنسۆ”ـی کرد، کاتێك دووپاتی لەوە کردەوە، کە پێشتر هیچ یاریزانێك ئەو ژمارەیەی تۆمار نەکردووە.
پێگەی ئامارەکانیش “هۆو سکۆرد” دەریخستووە، کە ڕێژەی پاسە دروستەکانی “چابی ئەڵۆنسۆ” لە 89% بووە، هەڵسەنگاندنیشی بۆ ئەو یاریزانە بە پێدانی 7.8 پلە بووە.
شایەنی باسە، گرێبەستی یانەی بایرن میونخ لەگەڵ “چابی ئەڵۆنسۆ”، شەپۆڵێکی ڕەخنە و ناڕەزایەتی بە دواداهات، “پیپ گواردیۆلا”ـی ڕاهێنەریش بەوە تۆمەتبار کرا، کە یانە باڤارییەکەی کردووەتە یانەیەکی ئیسپانی، بەڵام “چابی ئەڵۆنسۆ” لێهاتوویی خۆی سەلماند و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە کردووەتەوە.

إرسال تعليق