Ads (728x90)

برنج یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی خۆش
توێژینەوەیەکی پزیشکی یابانی، کە لەسەر زیاتر لە 2000 کەس ئەنجامدراوە، پێشنیاری ئەوە دەکات، کە خواردنی برنج، بە تایبەت پێش نووستن، یارمەتیدەرە (بە شێوەیەکی گەورە) بۆ چێژوەرگرتن لە خەوتنێکی هێمن و ئارام.

توێژەران هەڵسان بە بەراوردکردنی میکانیزمی بەکارهێنانی نان و مەعکەڕونە لەگەڵ بەکارهێنانی برنج لە ژەمە خواردنەکاندا، سەرەنجام بۆیان دەرکەوت، کە ئەو کاریگەرییە باشەی لە برنج هەبووە لەسەر چێژوەرگرتن لە خەوتنێکی هێمن و ئارام، هەمان ئەو کاریگەرییە لە نان و مەعکەڕونەدا نەبووە.

توێژەران ڕوونیان کردەوە، کە میکانیزمی ڕوودانی ئەوە تا ئێستاش نەزانراوە، بەڵام لەوە دڵنیابوونەتەوە کە برنج کار دەکات لەسەر بەرز کردنەوەی نیشاندەری ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا، ئەوەش بە پێوەری ڕادەی خێرایی دابەشبوونی مادە کاربۆهێدراتەکان بۆ شەکر لەناو خوێن دادەنرێت، بەوەی ئەو خواردەمەنیانەی ئاستی شەکریان بەرزە، ئاستی پڕۆتینەکانی “تربتۆفان” زیاد دەکات، جەستەش ئەو پڕۆتینانە لە دروستکردن و دەردانی مادەی “سیرۆتۆنین” بەکاردەهێنێت لە مێشکدا، کە ئەو مادەی دواییش هانی نووستن دەدات.

توێژەرە یابانییەکان لە زانکۆی پزیشکی “کانازاوا” لە “تۆکیۆ”ـی پایتەخت، سەرنجیان لەوەدا، نان و مەعکەڕونە ئاستی شەکری کەمتر لەخۆدەگرن، کە ئەوەش بە کلیلی نووستنێکی باشتر دەژمێردرێت.

إرسال تعليق