Ads (728x90)

دەنگێکی نامۆ لە ئۆقیانووسی هێمن پەیدا دەبێت!
زانایان سەرنجیاندا لە دەنگێکی نامۆ لە  ئۆقیانووسی هێمن، کە سەرچاوەکەی نەزانراوە، بە نزمیشی دووبارە دەبێتەوە، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵیشە هەوڵدەدەن نهێنییەکەی بزانن، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە دۆزینەوەی سەرەداوەکانی ئەو نهێنییە.

دەنگە نامۆکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1991 سەرنجی لێدراوە، لە ساڵی 1994ـیشدا دەنگەکە زۆر ڕوون بووە، بەڵام لەو کاتە بەدواوە وردە وردە نزم بووەتەوە.

لە بەهارانیشدا ئەو دەنگە ڕوونتر دەبیسترێت، کە هاوشێوەی فیکەی ئاگادارکردنەوەیە و بۆ ماوەی 20 چرکە بێدەنگییەکی تێدا دروستدەبێت، هەندێك لە زانایانی پسپۆڕ لە دەریاناسی و ئۆقیانووسناسی دەڵێن، کە دەنگەکە لە ئەنجامی دیاردە بوومەلەرزەییەکانەوە دەردەچێت، کە لە قووڵایی ئۆقیانووسدا ڕوودەدەن.

شارەزایان دەڵێن، ئەو شتەی ورووژێنەرە لەو حاڵەتە نامۆیەدا ئەوەیە، کە هیچ بوونەوەرێكی زیندوو و تەکنەلۆژیایەكی ناسراو لەو شوێنەدا نییە کە بتوانێت لاسایی ئەو شەپۆڵە دەنگییە بکاتەوە، کە دزە دەکاتە تەواوی  ئۆقیانووسی هێمنەوە!

إرسال تعليق