Ads (728x90)

چالاکییەکانی کۆنگرەی گەنجانی موسڵمانی ئەڵمانیا دەستیپێکرد
لە ژێر ناونیشانی “بەرەو هەمەجۆرییەکی تەواو”، چل گەنج لە شاری “هامبۆرگ”ـی ئەڵمانی گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆزی پەیوەندیدار بە ئیسلام و تێکەڵبوون بە ئەڵمانیا دەکەن.

ئەو چالاکییەی گەنجانی شاری “هامبۆرگ” لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “کۆنگرەی گەنجانی موسڵمان”ـە، کە دانیشتە ئامادەکارییەکانی، ئەمساڵ لە شاری “هامبۆرگ” گرێدەدرێت، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە شاری “بەرلین” گرێدرا.

کۆنگرەکە لەلایەن “ئۆلاف شۆلنس” بەڕێوبەری شاری “هامبۆرگ”ـەوە دەکرێتەوە، کە لە هەمانکات چاودێری ئەو خولەی ئێستای کۆنگرەکەش دەکات، هاوکات کۆنگرەکە لە شارەوانی شارەکە گرێدەدرێت و 4 ڕۆژ دەخایەنێت.

لەوبارەیەوە “ئیسراء کۆتشك” بەڕێوبەری کۆنگرەکە دەڵێت: لە کاتێکدا مشتومڕ لەسەر ئیسلام و موسڵمانان لە ئەڵمانیا دەوروژێنرێت، پێویست بوو وێنەی ڕاستەقینەی ئیسلام بۆ ئەڵمانەکان شی بکەینەوە، هەموو ئەو حوکمانەش، کە لە پێشوودا لەسەر ئیسلام و موسڵمانان درابوون، پووچەڵ بکەینەوە.

شایەنی باسە کۆنگرەکە لەلایەن زانکۆی “هۆمبۆڵدت” لە شاری “بەرلین” و دامەزراوەی “مێرکاتۆر” ڕێکدەخرێت و پشتگیری لێدەکرێت.

إرسال تعليق