ئەگەر مرۆڤ بە وردی هەڵوەستە لەسەر واتای سڵاوکردن نەکات، لە بەردەم ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر (دخ) دادەمێنێت کە دەفەرمووێت: أفلا أدلّكم على شيء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم (رواه مسلم)، واتا: شتێکتان پیشان نەدەم کە ئەگەر بیکەن، یەکترتان خۆشدەوێت؟، سڵاو لە یەکتر بکەن.
مافی خۆشیەتی مرۆڤ پرسیار بکات، چۆن وشەیەکی سادە، کە مرۆڤ گوێبیستی بێت و ڕۆژانەش دەیان جار بیڵێتەوە، دەبێتە هۆی دروستکردنی کەشێکی گونجاو لە خۆشەویستی و هۆگربوونی یەکتری لە پەیوەندییەکانی نێوان خەڵك؟!.
سڵاوکردن، کە ئەو ئامانجە بەرزەی تێدا بەرجەستە دەبێت، بە تەنها وشەیەك نییە لەسەر زوبانی خەڵك ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، بەڵکو وتنی ئەو وشەیە گوزارشتێکی دەرەکییە لە قەناعەتی ناو ناخی بگۆیەکە، بەرجەستەکردنی بنەمایەکی چەسپیوویشە، کە پێویستە لە موسڵمانەوە ڕەنگبداتەوە، کە ئەویش ڕۆشنبیریی ئاشتیخوازییە.
ئەسڵ لە پەیوەندییەکانی نێوان خەڵك، ئاشتی و دڵنیاییە، هەروەکو بنچینەکانی ئیسلام گوزارشت لەوە دەکەن، بۆیە کاتێك موسڵمانێك دەگاتە موسڵمانێك، وەکو ئەوە وایە بەو سڵاوکردنە پێی بڵێ: تۆ پارێزراوی، خوات لەگەڵدایە، خوات سەلامەتت بکا، تاد..، چونکە وشەی (سلام) ناوێکە لە ناوە پیرۆزەکانی خوای گەورە، کە بەرهەمە پەروەردەییەکانی لە واقیعی ژیانی خەڵکدا دەبەخشێت، ئەوەش ئەو کاتەی بە هۆشیاری و چاوڕۆشنییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
ئیماندارێکیش کە بە ڕەوشتەکانی خوای گەورەوە ڕەفتار بکات، بە سڵاوکردنی لە ئەوانی دیکە، ئاشتی و دڵنیایی و خێر و خۆشیان پێدەبەخشێت، وەکو ئەوە وایە پێیان بڵێت: لە من مەترسن، لە قسە و کردارم مەترسن، لە ڕەفتار و ئاکارم مەترسن، بەڵکو ئەوەی لە من دەردەچێت، هەموو ئاشتییە، چونکە باوەڕییەکەم لە ڕەهەندەکانی ناوی پیرۆزی خوای گەورە (السلام) سەرچاوەی گرتووە، بۆیە گرنگە ئێمە ئەو ڕەهەندە ڕاستەقینەیەی (خۆشەویستی) لەبەرچاو بگرین، کە ئەو تێگەیشتن و ڕەفتارە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دروستی دەکات.
بەداخەوە، ئێستا زۆربەمان سکاڵا لەسەر هەژموونی ڕۆشنبیریی دوژمنکارانە دەکەین، کە لە ناو موسڵمانان درووستبووە، وێڕای ئەوەی شێوازەکانی دەربڕینی سڵاوکردنەکە گەلێك زۆرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی سیغەی سڵاوکردنەکان یەکانگیر نین لەگەڵ ئەوەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) پەیڕەوی کردووە، هیچ بەشێکی لە چەسپینی فیکری و ویژدانییدا نییە، هەر بۆیەش دەبینین هەر یەکێك و بە ئارەزووی خۆی بە جۆرێك سڵاو دەکات، بەبێ ئەوەی لە بایەخی باکگراوەندە پەروەردەیی و ئیمانییەکەی و لە ڕەهەندە واقیعییەکانی تێبگات، جا چۆن ئەو ڕێبازی دژێتییە کە لە سڵاوکردنەکاندا دەیبینین، دەتوانێت خۆشەویستی بخوڵقێنێت و پەیوەندییەکان بەهێزتر و چەسپاوتر بکات؟!.
لە ڕاستییدا چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی کۆمەڵگا لە دانانی (ڕۆشنبیریی ئاشتیخوازی و میهرەبانی لە شوێنی ڕۆشنبیریی ڕق و توندوتیژی)ـەوە دەبێت، سڵاوکردنیش بە دەستەواژەی (السلام علیکم) ئەگەر لە ماناکەی تێبگەین و بووە بەرجەستەکردنێکی بیروباوەڕی ڕوون، دەتوانێت ببێتە لابەری هەستە خراپەکان لەناو ناخی تاکەکان و بشیانگۆڕێت بۆ هەستە چاکەکان، کە لەبری فاکتەری تێکدان دەبێتە فاکتەری بنیاتنان، لەبری فاکتەری پەرتەوازەیی دەبێتە فاکتەری کۆکردنەوە، ، لەبری ئاگرتێبەردانی تەڕ و وشك دەبێتە داگیرسێنەری مۆم، ئەوەش هەمان ئەو مەبەست و ئامانجانەن، کە فەرموودەکەی پێغەمبەر (دخ) گوزارشتی لەسەر دەکات.
بەڵێ، سڵاوکردنێك بەرهەمهێنەری سۆز و میهر و تەبایی و خۆشەویستی بێت، ڕۆشنبیرییە، ئەوەش بەشێکی ڕەسەنە لە پرۆسەی پەروەردەیی، کە گرنگە ڕوون بکرێتەوە و واتا و ڕەهەندەکانی لە ناخی هەموو مرۆڤێکدا بچەسپێندرێت، ئەو کەلێنەش دابپۆشرێت، کە لە نێوان سڵاوکردن و واقیعی ئێستاماندا دروستبووە.

إرسال تعليق