Ads (728x90)

واز لە جگەرەکێشان بێنە و خەڵاتێك بەدەستبێنە
لە هەرێمی “تشیلیابێنسك”ـی ڕوسی، چالاکییەك لە ژێر ناونیشانی “واز لە جگەرەکێشان بێنە و خەڵاتێك بەدەستبێنە” دەستیپێکرد.

بە گوێرەی مەرجەکانی ئەو چالاکییە، هەر کەسێك بۆ ماوەی یەك مانگ وازبێنێت لە جگەرەکێشان، بە براوە دادەنرێت و خەڵاتێکی لەلایەن ڕێکخەرانی چالاکییەکەوە پێدەدرێت، ئەوەش پاش ئەوەی پشکنینێكی کیمیای ئەندامی بۆ دەکرێت، کە دووپاتی بکاتەوە بەشداربوو وازی لە جگەرەکێشان هێناوە لە ماوەی یەك مانگ.

پسپۆڕێکی بواری پزیشکێتی خۆپارێزی لە هەرێمی “تشیلیابێنسك” دەڵێت: “ناونانی ئەو چالاکییە بەو ناوە، شتێکی ڕەمزییە”، چونکە هەموو بەشداربووێکی چالاکییەکە، کە واز لە جگەرەکێشان بێنێت، بە براوە دادەنرێت، چونکە یەکەم: ئەو وازی لەو دابە خراپە هێناوە، ئەوەش بەشداربوو و خێزانەکەی و نزیکەکانی لە دووکەڵی زیانبەخش دەپارێزێت، دووەم: ئەو وازهێنانەی کردارێکی ئابووریە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، دابەزینی ئەگەری تووشبوونییەتی بە نەخۆشییە کوشندەکان لە داهاتوودا، چالاکی ئەو کەسانەش کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە زیاد دەبێت، بەوەی ویست و ئیرادەیان بەهێزتر دەبێت، هەستیش بە گەنجێتی و تەندروستی خۆیان دەکەن.

شایەنی باشە، هەر کەسێك لە سەروو تەمەنی 18 ساڵییەوە بێت، دەتوانێت بەشداری لەو چالاکییە بکات، لە کۆتاییەکەشدا تەنها پشکنینێکی پزیشکیان بۆ دەکرێت، ئەنجامی چالاکییەکەش لە 23ـی مانگی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.

إرسال تعليق