Ads (728x90)

دەرکەوتنی بەرهەمی تەماتە لەسەر شێوەی دڵ!
هاوڵاتییەکی بەڕیتانی بەناوی “ڕۆد ماتلێس” لە بەڕیتانیا، بە موفاجەئە لە باخچەی ماڵەکەی خۆی لە هەرێمی “نۆرویتش”، بەرهەمی تەماتەیەکی بەرچاو دەکەوێت، کە شێوەی دڵی وەرگرتووە!.

تەماتەکە بە شێوەیەکی سروشتی گەشەی کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ یەکێك کاری کردبێت بۆ ئەوەی بەو شکڵە جوانە دەربچێت.

لای خۆیەوە “ڕۆد ماتلێس” دەڵێت، هەر کەسێك ئەو تەماتەیە ببینێت، دەیەوێت لە باوەشی بگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو شێوە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی هەیەتی.

هەروەکو “ڕۆد ماتلێس” بڕیاریداوە لە مەزاتکردنێکی ئاشکرادا بەرهەمی ئەو تەماتەیە بفرۆشێت و پارەکەی ببەخشێتە سەنتەری دڵی بەڕیتانی، چونکە خۆی پێشتر نۆرەیەکی دڵی بە ئازاری بەسەردا هاتووە.

هەر بۆیەش ئافرەتێك ئەو تەماتەیەی بە بڕی 16 جونەیهی ئیستەرلینی کڕی و ڕوونیکردووەتەوە، کە وەکو دیاری دەیبەخشێتە کەسێکی خۆشەویست.

وێنەکان:



إرسال تعليق