لە نوێترین لیستی ساڵانەی باشترین وڵاتی جیهان لە ڕووی ناوبانگ باشی، کە بەمدواییانە پەیمانگای ناوبانگ باشی “ڕیبۆتیشن ئەنستیتیۆت” دەریکردووە، سویسڕا پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە و جێگەی کەنەدای گرتەوە لە سەرووی خشتەکەدا، کە کەنەدا لە ساڵی ڕابردوو لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا بوو.
بە گوێرەی گۆڤاری “فۆڕبس”، پەیمانگاکە لە دەستنیشانکردنی وڵاتان بۆ ڕیزبەندییەکە، پشتیبەستووە بە چاوپێکەوتنی 57000 هەزار کەس لەناو وڵاتانی گروپی هەشت و وڵاتانی دەرەوەی گروپەکە، کە ڕاوبۆچوونیان لەسەر ئەو بابەتە وەرگیراوە و وەڵامەکانیان کراوەتە بنچینە بۆ دیاریکردنی وڵاتانی جیهان بۆ ڕیزبەندی لیستەکە.
پەیمانگاکە لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ هاوڵاتیان، ئەو سێ پرسیارەی ئاراستە کردوون: چ هەستێکت هەیە بۆ وڵاتەکەت؟، تا چ ڕادەیەك ڕێز لە وڵاتەکەت دەگریت؟، ئایا پێتوایە وڵاتەکەت خاوەنی ناوبانگێکی باشە؟.
هەروەکو پەیمانگاکە چەندین پرسیاری دیکەی ئاراستە کردوون لەسەر تایبەتمەندییە جیاوازەکانی هەر وڵاتێك لە: جوانی سروشتی وڵات، ئەو ئەزموونە تایبەتانەی بۆ خۆشگوزەرانی پێشکەشی دەکات، وەرزش، خواردن، بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییە کوالێت بەرزەکان.
هەر لە ئامادەکردنی لیستی ئەمساڵدا، پەیمانگای “ڕیبۆتیشن ئەنستیتیۆت” بۆ یەکەمجار پرسیاری لەسەر باشترین دەوڵەت لە ڕووی شەفافیەت و یەکەم وڵات کە کەمترین ڕێژەی گەندەڵی تێدا بێت ڕووبەڕووی هاوڵاتیان کردەوە، هەروەکو پرسیاری ئەوەشی لێکردوون: ئایا ئارەزووی کڕینی بەرهەمی وڵاتان دەکەن؟!، ئایا وەبەرهێنانیان تێدا ئەنجام دەدەن؟.
ناوی 10 وڵاتی پێشەوەی ڕیزبەندییەکەش بەمشێوەیەیە: سویسڕا، کەنەدا، سوید، فینلەندا، ئوستوڕالیا، نەڕویج، دانیمارك، نیوزیلەندا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا.

إرسال تعليق