Ads (728x90)

ڕاستی وتەیەکی پێغەمبەر (دخ) لەسەر منداڵ ئاشکرا دەبێت
توێژەرێکی پێشکەوتوو بەناوی “جاستۆن باریت”، کە لە سەنتەری “مرۆڤناسی و عەقڵناسی” لە زانکۆی “ئۆکسفۆرد” لە ئینگلتەڕا کار دەکات، فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) پشتڕاست دەکاتەوە، کە دەفەرمووێت:

“مولود يولد على الفطرة فأبواه يهودانه أو يمجسانه أو ينصرانه”

واتا: “هەموو منداڵێك لەسەر فیتڕەتی ئیسلام لەدایك دەبێت، بەڵام ئەوە دایك و باوکی ئەون دەیکەنە جوولەکە یان مەسیحی یان ئاگرپەرست”.

ئەو توێژەرە دەڵێت: منداڵە گچکەکان لێهاتوویی پێشوەختەیان هەیە بۆ باوەڕهێنان بە “خوایەکی دەستباڵا”، چونکە ئەوان پێیانوایە هەر چییەکی لەو جیهانەدا هەیە، بە هۆکارێك دروستکراوە.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ تەلەفزیۆنی (BBC)، “جاستۆن باریت” ئاشکرایکرد، منداڵە گچکەکان باوەڕیان هەیە، تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی قوتابخانە و کەسوکاریشیانەوە فێر نەکرابن، ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ئەگەر منداڵەکان بە تەنیاش لە دوورگەیەکی بیابانی پەروەردە ببن، دەگەنە باوەڕهێنان بە خوای گەورە، هەروەها ئەگەر منداڵەکان لە دوورگەیەکدا فڕێ بدەین و بە تەنیا بمێننەوە و بە خۆیان پەروەردە ببن، باوەڕ بە خوای گەورە دەهێنن.

“جاستۆن باریت” ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، کە ئەو هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی دەروونی لەسەر منداڵە گچکەکان و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، کە ئەوان (ئەگەر بە تەنیاش بن) باوەڕ بەوە دەهێنن کە هەموو دروستکراوێك بۆ شتێكی دیاریکراو دروستکراوە، هەروەکو زانایانی بواری مرۆڤناسیش بۆیان دەرکەوتووە، کە منداڵە گچکەکان باوەڕ بە خوای گەورە دەهێنن، لەگەڵ ئەوەش کە ڕێنماییە ئایینیەکانیان لە بەردەست نییە.

إرسال تعليق