شارەوانی “شیبیلکوی”ـی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، دەبنە یەکەم دامەزراوە، کە ئەنجامدانی پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی شاجوانەکان لەسەر خاکەکانی ئەرجەنتین قەدەغە دەکەن.
شارەوانی “شیبیلکوی” سەرنجی هاوڵاتیان بۆ ئەوە ڕادەکێشێت، کە ئەنجامدانی ئەو پێشبڕکێیانە ئارەزوو و مەبەستی سێکسی لەپشتەوەیە و، هاندەرە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی لە دژی ژنان و سووکایەتی پێکردنیان.
هەروەکو ئەو پرۆسەیە، بیرۆکەی شێتی و شەیدابوون بە ڕوواڵەتی دەرەوەی جەستەی ئافرەتان بەهێزتر دەکات، ئەو کارە دەشبێتە هۆی هاندانی خەڵك بۆ تووشبوون بە نەوسنی و چڵێسی سێکسی و لەدەستدانی ئارەزووکردنی خواردن.
بە گوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، شارەوانی “شیبیلکوی” بڕیاریداوە، لەبری ئەنجامدانی پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی شاجوانەکان، تەرکیز بخرێتە سەر دەستکەوتەکانی کچان لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنیان لەناو کۆمەڵگادا.
شایەنی باسە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەمان پێشبڕکێ بۆ خانمانی موسڵمان لەسەر ئاستی جیهان ڕێکخرا، بەڵام جیاواز لەوەی لە وڵاتانی دونیا دەکرێت، چونکە هەڵبژاردنی شاجوان لەناو خانمانی موسڵمان بە شێوەیەکی جوان و باڵاپۆشی و بە پشتبەستن بە توانا جیاجیاکانیان ئەنجامدەدرێت، وەك لەو وێنەی ناو بابەتەکە دەردەکەوێت، کە وێنەی شاجوانی دوایین پێشبڕکێی دیاریکردنی شاجوانی خانمانی موسڵمانە لە ساڵی ڕابردوو (٢٠١٤).

إرسال تعليق