یه‌كه‌مین جه‌نگی پێغه‌مبه‌ر “دخ” كه تیایدا سەرکردایەتی لەشکری جه‌نگاوه‌ره موسڵمانه‌كانی ده‌كرد له دژی كافره‌كان، جه‌نگی “به‌دری گه‌وره” بوو، موسڵمانان ڕێژه‌یه‌كی كه‌م بوون (300) جه‌نگاوه‌ر یان كه‌مێك زیاتر، كافره‌كانیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر بوون (1000) جه‌نگاوه‌ر كه (200) یان ئه‌سپ سوار بوون و هه‌ر ئه‌سپ سوارێكیش به (10)جه‌نگاوه‌ری پیاده حیساب ده‌كرێت.
كافره‌كان متمانه‌یان هه‌بوو كه گره‌وی ئه‌و شه‌ڕه له موسڵمانان ده‌به‌نه‌وه و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردبوو..!، لێره‌دا موسڵمانان ویستیان له ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆمار بكه‌ن و ئه‌و جیاوازییه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دا هەیه، به هێزی ده‌روونی و وره‌ی پۆڵایینه‌وه قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، بۆیه هانایان بۆ په‌روه‌ردگار برد له‌و تاقیكردنه‌وه چاره‌نووسسازه‌دا تاوەکو فریایان بكه‌وێت:
“إِذْ تَسْتَغِیثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ ڵكُمْ أَنِّی مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلائِكَةِ مُرْدِفِینَ * و مَا جَعَلَهُ اللّهُ إِلاَّ بُشْرَی و لِتَطْمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ”
سه‌ره‌نجام به پشتیوانی په‌روه‌ردگار و به خۆڕاگری و جه‌ربه‌زه‌یی هاوه‌ڵانی موحه‌ممه‌د “دخ”، موفاجه‌ئه گه‌وره‌كه ده‌ركه‌وت، كاتێك هاوكێشه‌ی جه‌نگه‌كه لە به‌رژه‌وندی موسڵمانان كه‌وته‌وه، چونکە کاتێك موسڵمانه‌كان له‌شكری خودایان بینی دڵخۆش بوون، سه‌ركه‌وتن هه‌ر له خواوه‌یه، لای فریشته و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیش نییه، ئه‌ی چی ڕوویدا..؟!.
ئه‌و وه‌نه‌وزه‌یه‌ی كه خوا كردوویه‌تی به به‌خششێك بۆ خه‌ڵك، موسڵمانه جه‌نگاوه‌ره‌كانی داپۆشی و خستنییه خه‌وتنه‌وه و، بەوەش پاش ماندووبوونێكی زۆر، هێز بۆ جه‌سته‌كانییان گه‌ڕایه‌وه.. بەڵێ، خودا ویستی له شه‌وی شه‌ڕه‌كه‌دا وه‌نه‌وزه دزه بكاته سه‌ری موسڵمانه ترساوه‌كان، وه‌نه‌وزه‌یه‌ك له یه‌ك ساتدا هه‌موویانی داپۆشی، هه‌ر یه‌كێكیان له‌و حاڵه‌ته‌ی تیایدا بوو له شوێنی خۆی خه‌وی بەسەردا هات، نووستنێكی قووڵ و دڵنییایه‌كی قووڵتریش ئه‌وانی داپۆشی، هه‌ندێك موسڵمان تووشی له‌ش پیسی بوون “جنابة” كه به‌یانی له خه‌و هه‌ڵسانه‌وه شه‌یتان ئامۆژگاری كردن و پێیوتن: چۆن ده‌چنه ناو شه‌ڕه‌وه كه له‌شتان پیس بێت..؟!، چۆن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به له‌شی پیس ده‌گه‌نه‌وه لای خودا..؟!، ئەوە بوو خودای په‌روه‌ردگار بارانێكی داباراند بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان پاك بكاته‌وه و له فێڵی شه‌یتان بیانپارێزێ.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمه‌یه لێرەدا بیگه‌یه‌نینه موسڵمانان و ئیمانداران، ڕاستییه‌كی زانستیی هاوچەرخانەیە، ئەوەش له ڕێی به‌راوردكردنی بابەتەکەمان به ڕووداوی بارانبارینه‌كه‌ی شه‌ری “به‌دری گه‌وره”، هاوکات دەمانەوێت به به‌ڵگه‌ی زانستی و سه‌رده‌مییانه شرۆڤه‌ی ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ین، كه هێشتا زۆرمان ماوه ورده‌كاری پتریان له‌باره‌یه‌وه بزانین، بۆیه بفه‌رموون با پێكه‌وه په‌رده له سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته هه‌ڵبماڵین و بزانین چ موعجیزه‌یه‌كی مه‌زن لێره‌دا به‌رجه‌سته‌یه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: له كاتی ترساندا، ڕژێنه‌یه‌ك له خوێندا ده‌رده‌بێت، كه بریتیه له ماده‌یه‌ك، كه ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له گه‌ڵی دێنه له‌رزین و بە هۆیەوە ئه‌ندامه‌كان جێگیر و دامه‌زراو نابن..!، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه له له‌رزین بخرێن و جێگیر ببن له ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن، له‌وانه: ڕشاندنی جەستەی كه‌سه‌كه‌یه به ئاو، باران بارینیش له جه‌نگی به‌در خودای په‌روه‌ردگار كردی به هۆكارێك بۆ چه‌سپاندن و قایمكردنی پێی موسڵمانان له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌ویش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه له خوێنیاندا..!، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودای په‌روه‌ردگار به هۆی باراندنی بارانه‌كه‌وه، زه‌وی بۆ جێگیر و چه‌سپاوكردن بۆ ئه‌وه‌ی موجاهیده‌كان له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر “دخ” به دامه‌زراویی به سه‌ریدا بڕۆن، چونكه تایبه‌تمه‌ندی “لم” وایه ئه‌گه‌ر ته‌ڕ ببێت یه‌كتر ده‌گرێت و تێك ده‌چه‌قێت و کەسی پیاده به پته‌وی و چه‌سپاوی پێی له سه‌ر داده‌نێت و به ئاسانی و ئاسایی هه‌نگاو ده‌هاوێت به سه‌ریدا و ناخلیسكێت!.
بەڵێ، ئاوی بارانەکە ڕژایه سه‌ر كافره‌كان و په‌كیان كه‌وت له ڕۆیشتندا، ئه‌وجا بزانه ئاكامی شه‌ڕه‌كه به چی گه‌یشت..؟!، پاش هه‌ڵایسانی شه‌ڕه‌كه و به‌ریه‌ككه‌وتنی شه‌ڕكه‌ره‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌كه، فریشته‌كانی خودا‌ش له ڕیزی موسڵمانان دامه‌زران، ئه‌وه‌ش وایكرد موسڵمانان زیاتر بن له چاوی كافره‌كاندا و به دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان بیانبینن، ئه‌وە دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به كه‌م ده‌یاندیتن:
“قَدْ كَانَ لكُمْ آيةٌ فِی فِئَتَیْنِ الْتَقَتَا فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِی سَبِیلِ اللّهِ و أُخْرَی كَافِرَةٌ يرَوْنَهُم مِّثْڵیْهِمْ رَأْىَ الْعَیْن”
لێره‌دا ئاشنای بابه‌تێكی زۆر گرنگ بووین، کە له موعجیزه هەرە مه‌زنه‌كانی په‌روه‌ردگارە و، وانه‌یه‌كی تازه‌مان وه‌رگرت له وانه مه‌زنه‌كانی ئیمان.

إرسال تعليق