Ads (728x90)

بەهێزترین پیاو لە جیهان “نیو تەن” قوڕسایی بەرز دەکاتەوە
وەرزشوانی بەرزکردنەوەی قوڕسایی “زیدرۆناس سافیکاس”، ژمارەی پێوانەیی جیهانی بەرزکردنەوەی کێشە قوڕسەکانی تێکشکاند، پاش ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە بەرزکردنەوەی هەشت تایەی گەورە کە کێشەکەیان 1155 پاوەند بوو، کە یەکسانە بە 525 کیلۆگرام.

“زیدرۆناس سافیکاس” خاوەنی نازناوی بەهێزترین پیاوە لە جیهان، دوای ئەوەی نازناوی ژمارەیەك پێشبڕکێی لە یارییەکانی هێزی لەش بەدەستهێنا، لەناویاندا بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی بەهێزترین پیاو لە جیهان بوو لە ساڵی 2009.

بۆ زانین، درێژی باڵای “زیدرۆناس سافیکاس” دەگاتە 1.90 سانتیمەتر، کێشەکەشی دەگاتە 170 کیلۆگرام.

إرسال تعليق