Ads (728x90)

شەریعەتی ئیسلام دەبێتە بنەمایەك بۆ یاسادانان لە بەڕیتانیا
یاسادانەرە بەڕیتانییەکان بۆ یەکەمجار پشت بە شەریعەتی ئیسلام دەبەستن لە ڕێکخستنی مەسەلەکانی میرات و وەسیەت بۆ موسڵمانان “بە تەنها”.

بەمەش شەریعەتی ئیسلام بە شێوەیەکی کارا لە سیستەمی یاسادانانی بەڕیتانی تەرخان دەکرێت.

ئاراستە نوێیەکەی یاسادانەرە بەڕیتانییەکان پشتبەستن بە شەریعەتی ئیسلام لە ڕێکخستنی مەسەلەکانی میرات و وەسیەت بۆ حوکم کردن لە نێوان موسڵمانان “بە تەنها” تەرخان دەکات، ناموسڵمانەکانیش لەو ئاراستە تازەیە دوورخراونەتەوە.

بە پشتبەستن بە شەریعەتی ئیسلام تایبەت بە وەسیەت “بە تەنها”، وایکردبوو ئافرەتە موسڵمانە بەڕیتانییەکان سوود لەو ڕێکار و بڕگە یاساییانە وەرنەگرن کە یاسای بەڕیتانی ڕێکیدەخستن، هەروەها هەر منداڵێك لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرێتی یان هاوسەرگیری شارستانی بوایە، لە پرسی وەسیەت دووردەخرایەوە.

جێگەی باسکردنە، کە یەکێك لە لێکۆڵینەوەکان ئەوەی خەمڵاندبوو، کە لە ئێستادا نزیکەی 85 دەستەی شەرعی لە ئەنجومەن و دادگای شەرعی، بە ڕێگەی نایاسایی لە بەڕیتانیا کاردەکەن، کە کاریان ڕێکخستنی کاروباری موسڵمانانە لە مەسەلەکانی هاوسەرگیری و میرات.

إرسال تعليق