Ads (728x90)

هێمنترین شوێن لە جیهان
ژوورێك لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێمنترین شوێنە لە جیهان!.

گەر بچییە ناو ژوورەکەوە، گوێت لە دەنگی هەموو ئەندامەکانی جەستەت دەبێت لە دڵەوە تا دەگاتە گورچیلەکان، ئەگەر زیاتر لە کاتژمێرێکیش لەناو ژوورەکە بمێنییەوە تووشی شێتبوون دەبیت!.

ئەو ژوورە لەناو تاقیگەکانی "ئۆرفیلد" ی ئەمریکییدا هەیە، بە گوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" ی بەڕیتانیش، ئەو ژوورە شوێنی خۆی گرتووە لە کتێبی جیهانی "گینیس" بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەکو هێمنترین شوێن لە جیهان، بەوەی ئەو ژوورە توانای پچڕاندنی هەر دەنگێكی هەیە بە ڕێژەی (99.99%)!.

بەرپرسی دیزاینکردنی ژوورەکە دووپاتی لەوە کردووەتەوە، کە هیچ کەسێك ناتوانێت بۆ زیاتر لە (45) خولەك لەناو ئەو ژوورەدا بمێنێتەوە، چونکە مانەوەی بۆ زیاتر لەو ماوەیەدا، تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکات، ئەو هەروەها ئەوەشی وتووە کە پچڕاندنی دەنگ لەناو ژوورەکەدا بەو ڕێژە بەرزە، وا دەکات جەستەی خۆت ببێتە تاکە سەرچاوەی دەنگ و هەست بە دەنگی ئەندامەکانی جەستەت بکەیت، تەنانەت لێدانەکانی دڵت بە دەنگێکی بەرز بەر گوێیەکانت دەکەوێت کە پێشتر بەو شێوەیە گوێت لێنەبووە!.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو ئەو ژوورەدا، پێویستە لەسەر کورسییەك دابنیشی، ئەگەرنا هاوسەنگییەکەت لەدەست دەدەیت!.

إرسال تعليق