Ads (728x90)

موعجیزەی قەدەغەی تەوقەکردنی ژن و پیاو
وەکو دەزانین، خوای گەورە تەوقەکردنی ژن و پیاوی حەڕام کردووە، ئەوەتا لە ئایەتی ژمارە (30) لە سوڕەتی "النور" دەفەرمووێت: قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، واتە ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر "صلی الله علیه وسلم"، به‌ پیاوانی ئیماندار بڵێ‌: چاویان بپارێزن له‌ سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حڕه‌م، هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وڕه‌تی خۆیان له‌ حه‌ڕام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه‌ پاكتر و پوختتره‌ بۆیان "بۆ دڵ ‏و ده‌روون ‏و ڕواڵه‌ت‏ و ڕۆح‏ و لاشه‌یان"، به‌ڕاستی خوا ئاگاداره‌ به‌و هه‌ڵسوكه‌وت ‏و ڕه‌فتارانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن.

ئێستا زانستی سەردەم نهێنی پشت ئەو قەدەغەکردنەی ئاشکراکردووە و لە بەرگی موعجیزەیەکی گەورەدا بۆی ڕوون کردووینەتەوە، چونکە ئێستاش خەڵکانێك هەن و دەڵێن، چ ڕوودەدات ئەگەر ژن و پیاو تەوقە لەگەڵ یەکتری بکەن؟!، بۆ وەڵامدانەوەی ئەوانە و بۆ دەرخستنی لایەنە شاراوەکانی قەدەغەی تەوقەکردنی ژن و پیاو، با پێکەوە ئەو ڕاستییە زانستییە تازەیە بخوێنینەوە.

شارەزایانی بواری زانستی توێکاری دەڵێن، پێنج ملیۆن خانە لە جەستەی مرۆڤ هەن کە ڕووی دەرەوەی پێست دادەپۆشن، هەر خانەیەكیش هەڵدەستێت بە گواستنەوەی هەستەکان، جا ئەگەر ژنێك و پیاوێك تەوقە لەگەڵ یەکتری بکەن، پەیوەندییەك لە نێوانیان دروست دەبێت کە ئارەزوو و تامەزرۆییان بۆ یەکتر دەورووژێنێت..!، زانستی توێکاری ئەوەشی پشتڕاستکردۆتەوە، تەنانەت هەستەکانی بۆن کردنیش دەگوازنەوە..!، چونکە هەستەکانی بۆن کردن بە شێوەیەك پێکهاتوون کە پەیوەستن بە کۆئەندامەکانی ئارەزووی سێکسییەوە..!، بۆیە ئەگەر ژن و پیاو هەستیان بە بۆنی یەکتر کرد، ئەو هەستە دەڕواتە ناو دەمارەکانی ئارەزووی سێکسی..!، هەروەها هەستی بیستنیش هەروایە، چونکە هەستەکانی بیستن بە شێوەیەك پێکهاتوون کە پەیوەستن بە کۆئەندامەکانی ئارەزووی سێکسییەوە..!، جا ئەگەر پیاو یان ژن گوێی لە دەنگێك لە جۆرێکی دیاریکراو بوو لە بەرامبەرەکەی، جۆرێك لە گفتوگۆی پەیوەندیدار بەو شتانە لە نێوانیان پەیدا دەبێت..!، یان ئەگەر نەرمە قسەیەك لەلایەن ژنەوە هەبوو، ئەوەیان دەگوێزرێتەوە بۆ ناو کۆئەندامەکانی ئارەزووی سێکسی لە پیاو!.

بەڵێ، ئەوە دوا دەستکەوتی زانستی پسپۆڕانی بواری زانستی توێکاری و پزیشکییە، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر خەرمانی زانیارییە گەورەکانی گەنجینەی قوڕئانی پیرۆز، بۆیە پێویستە سوپاسگوزاری خوای گەورە بکەین کە بە قەدەغەکردنی تەوقەکردنی ژن و پیاو، هەموو دەرگاکانی دزەکردنی شەیتانی بۆ داخستووین..!، سبحان الله.

إرسال تعليق