Ads (728x90)

ئەردا تۆران و “کڕنووشی سوپاسگوزاری” لە یاریگاکانی ئەوروپا
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنسلیگ” کە لە دوێنێ شەوەوە ئەنجام دەدرێن، ئەستێرەی بە توانای هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی “ئەردا تۆران” گۆڵی دووەمی یانەکەی لە تۆڕی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی تۆمارکرد و ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە مسۆگەرکردنی بردنەوە بە ئەنجامی (4-1) و سەرخستنی یانەکەی بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

بەڵام ئەوەی سەرنجمان لێدا لە کاردانەوەی ئەو یاریزانە لە پاش تۆمارکردنی گۆڵەکە، بە شێوەیەکی جیاواز گوزارشتی لە خۆشحاڵی خۆی کرد، کاتێك بە “کڕنووشی سوپاسگوزاری” دڵخۆشی خۆی پیشاندا.

شایەنی وتنە، ئەوە جاری یەکەم نییە یاریزانێکی ئاستبەرزی موسڵمان بە “کڕنووشی سوپاسگوزاری” گوزارشت لە خۆشی خۆی بکات، بەڵکو پێشتریش چەندین یاریزانی موسڵمانی لێهاتوو بەو شێوەیە و بە چەندین کاردانەوەی هاوشێوە، لە یاریگا جۆربرجۆرەکانی ئەوروپا و جیهان، سوپاسی خوای گەورەیان کردووە.

إرسال تعليق