Ads (728x90)

بەهێزترین دەرمان لە ترسناکترین دەرد
ماری  “مامبای ڕەش” درێژترین مارە، کە نیشتیمانەکەی لە ئەفریقیایە و درێژییەکەی دەگاتە سێ بۆ چوار مەتر.

ئەو مارە بە یەکێك لە ترسناکترین جۆرەکانی مار دادەنرێت لە ئەفریقیا و جیهان و، بە یەکێکیش لەو جۆرە مارانە دادەنرێت کە زۆرترین ژەهری هەیە.

بەڵام ئەوەی جیاوازە لەو مارەدا بە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی مار ئەوەیە، کە مادەیەك لەخۆدەگرێت بەناوی “Mambalgins”، لەو مادەیەش بەهێزترین دەرمانی ئارامکەرەوەی ئازار دروستدەکرێت کە تەنانەت بەهێزتریشە لە “مۆرفین”، جیاوازتر لەوەش ئەو مادە ئارامکەرەوەیە هیچ کاریگەری لاوەکی نییە لەسەر ئەو کەسانەی پێیان دەدرێت!.

ئەوەشی سەرسوڕهێنەرە لەو مارەدا ئەوەیە، کە خێراترین جۆرەکانی مارە لە ڕۆیشتندا کە خێراییەکەی دەگاتە (30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا..!، توانایەکی لە ڕادەبەدەریشی هەیە لە سەرکەوتن بەسەر درەختەکاندا.

إرسال تعليق