Ads (728x90)

بۆچی ئەو پزیشکانە لە بەردەم ئەو نەخۆشە چەماونەتەوە..؟!
وێنەی منداڵێکی یابانی، کە دواتر ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لێ جیا دەکەنەوە و، پاش هەموو هەوڵەکانی ڕزگارکردنی گیانی کۆچی دوایی دەکات.

لە وێنەکەدا پزیشکەکان دەچەمێنەوە، ئەوەش وەکو ڕێزگرتنێك بۆ هەنگاوە بوێرەکەی دایك و باوکی منداڵەکە لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی منداڵانی دیکە، چونکە لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێك، دوو منداڵی دیکە، کە پێویستیان بە گورچیلە و جگەر هەیە، دەتوانن بەهۆی ئەو منداڵەوە درێژە بە ژیانیان بدەن.

پزیشکەکان و کارمەندە هاوکارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز دەنوێنن بۆ منداڵەکە، بە تایبەتیش بۆ دایك و باوکی، کە بەو هەڵوێستەیان و بەوپەڕی بوێرییەوە، بە بەخشینی گورچیلە و جگەری منداڵەکەیان، بوونە هۆکاری ڕزگارکردنی ژیانی دوو منداڵی دیکە.

بەڕاستی هەڵوێستی ئەو دایك و باوکە زۆر زۆر جوانە و شایەنی ئەوپەڕی بەرز نرخاندنە.

إرسال تعليق