Ads (728x90)

بۆچی ڕەنگی شین بووەتە هێمای فەیسبووك..؟!
لەوەتەی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووك لە ساڵی (2004) بە ڕووی هەموو جیهاندا کراوەتەوە، بە درێژایی ئەو هەموو ماوەیە چەندین گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیووە.

تەنها ڕەنگە شینەکە نەبێ، کە لە لاپەڕەی سەرەکی و لۆگۆ و لاپەڕەی کەسی هەموویان ڕەنگیان شینە..!، کە تاوەکو ئێستا بەبێ گۆڕانکاری ماوەنەتەوە!.

سەبارەت بە نهێنی ئەو بابەتە، زۆر قسە و لێکدانەوەی لەسەر کراوە، بەڵام ئەوەی ڕاستییەکە بێت ئەوەیە، کە نهێنی مانەوەی ڕەنگی شینی پێگەی کۆمەڵایەتی فەیسبووك دەگەڕێتەوە بۆ دامەزرێنەری فەیسبووك "مارك زۆکەربێرگ".

دامەزرێنەری فەیسبووك "مارك زۆکەربێرگ" نەخۆشی "کوێری ڕەنگەکان" ی هەیە، ئەو ناتوانێت ڕەنگەکان لە یەکتری جیا بکاتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕەنگی شین باشترینی ڕەنگەکانە لەلای ئەو کە لە ڕەنگەکانی دیکەی جیا بکاتەوە.

هەر لەو بارەیەوە، بێژەرێکی ئەمریکی ئەو پرسیارەی ئاراستەی "مارك زۆکەربێرگ" کرد، ئەویش لە وەڵامدا پێیوتووە: ڕەنگی شین پاکترین ڕەنگە بەلای منەوە و، دەتوانم ڕەنگی شین بە شێوەیەکی ڕوون ببینم.

إرسال تعليق