Ads (728x90)

مەترسی لە چاوکردنی چاویلکە لە کاتی قسەکردن بە مۆبایل
لەو ساڵانەی دواییدا، مۆبایل بووەتە نیشانەیەك لە نیشانەکانی شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییەکان، تەنانەت بووەتە یەکێك لە پێویستییەکانی ڕۆژانە.

ئینجا سەرەڕای مەترسییەکانیشی، بەڵام مرۆڤەکان ناتوانن دەستبەرداری بن، زۆربەی مەترسییەکانیش باس لە تیشکەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە بە تایبەت "سەر" دەکەن.

بەڵام ئەوەی سەیرە، دەرکەوتنی مەترسییەکی نوێی مۆبایلە..!، کە شارەزایانی بواری تەندروستی باس لە مەترسی مۆبایل دەکەن لەسەر بەکارهێنەرانی چاویلکەی خۆری و پزیشکی، چونکە وەکو ئاماژەی بۆ دەکرێ، مەترسییەکە لەسەر ئەوان زیاترە بە بەراورد بە خەڵکی دیکە.

مەترسی لە چاوکردنی چاویلکە لە کاتی قسەکردن بە مۆبایل
هۆکاری مەترسییەکەش لەوەدایە، کە چاویلکەکان چوارچێوەیەکی دەرەکییان هەیە کە لە کانزا دروستکراوە و وەکو سیستەمێکی هەوایی لەگەڵ سیستەمی هەوایی مۆبایل کار دەکات، هێزێکی موگناتیسیش لەو چوارچێوانە دەردەچێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تۆڕی چاو هەیە و ڕێژەی مژینی شەپۆڵەکانی کەهرۆموگناتیسی زیاتر دەکات، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر بینین و دروستکردنی نەخۆشییە جیاوازەکانی چاو هەیە.

چارەسەرییەکەش ئاسانە و بەکارهێنەرانی چاویلکەی خۆری و پزیشکی دەتوانن خۆیان لەو مەترسییە بپارێزن، بەوەی لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بە مۆبایل، بەکارهێنەران چاویلکەکانیان دابنێنن و کەمتر بەکاریبێنن، مەگەر لە کاتی پێویست نەبێت.

إرسال تعليق