Ads (728x90)

قوڕئان لەناو مۆزەخانەی کتێب لە ئەڵمانیا
قوڕئانی پیرۆز و دەستنووسە ئیسلامییە ناوازەکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە لە پێش ئێستا، بەشێکی گرنگ و سەرنجڕاکێشن لە مۆزەخانەی کتێب و دەستنووسەکان لە شاری “لایبزێگ” لە ئەڵمانیا، لەناو کەرەستەکانی ناو مۆزەخانەکەش زیاتر لە ملیۆنێك پارچە هەیە.

مۆزەخانەکە “کۆنترین و گەورەترین مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی جیهان” چەند دانەیەك و چەندین جوزئی قوڕئانی پیرۆز و کەرەستەکانی نووسین و تابلۆی نووسین لەخۆدەگرێت، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی نێوان هەردوو سەدەی شەشەم و نۆیەمی کۆچی.

مۆزەخانە ئەڵمانییەکە چەندین نوسخەی ژمارەیی بیستراو لە قوڕئانی پیرۆز لەخۆدەگرێت، بێجگە لە چەند نوسخەیەكی قوڕئانی پیرۆز کە لە بەشی سێ کتێبە ئاسمانییەکە “قوڕئان و ئینجیل و تەوڕات” دانراون.

مۆزەخانەی کتێب و دەستنووسەکان لە شاری “لایبزێگ” کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا، لە ڕووکاری دەرەوەیدا شێوەی کتێب و دروشمی کتێب و کەرەستەکانی نووسین و چاپەمەنی هەڵگرتووە، لە ئێستاشدا 150 هەزار بەڵگەنامەی ئەرشیفی تێدایە.

بۆ زانین، مۆزەخانەی کتێب و دەستنووسەکان لە شاری “لایبزێگ” لە ساڵی 1884دامەزراوە، کاتێك کۆمەڵە کتێب و دەستنووسێکی گەورەی لە خۆرهەڵاتناس “هاینریش کایم” کڕی، کە ژمارەیان 67 هەزار کتێب و دەستنووس بوو.

إرسال تعليق