Ads (728x90)

یەکەم نازناو بۆ شینپۆشەکانی مانچستەر
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگڵتەڕا، پاش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لەسەر یاریگای "وێمبڵی" بە ئەنجامی (3-1) لە یانەی سەندەرلاندی بردەوە.

یانەی سەندەرلاند لە گێمی یەکەمدا لە ڕووی ئاست و ئەنجامەوە لە پێشەوە بوو، کاتێك یاریزانی یانەکە "بۆرینی" لە خولەکی (10) و لە قۆستنەوەی هەڵەیەکی کوشندەی بەرگریکانی مانسیتی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد و ئاستەنگی گرانی ڕووبەڕووی پلگرینی ڕاهێنەری  شینپۆشەکانی مانچستەر کردەوە.

بەڵام لە گێمی دووەمدا ئاست و ئەنجامی یانەی سەندەرلاند درێژەی نەکێشا، چونکە لە خولەکی (55) و لە لێدانێکی جوانی "یایا تۆرێ" ەوە مانسیتی گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد، دوای یەك خولەك "سەمیر نەسڕی" لە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە کاتی زیادکراویشدا "خیسۆس ناڤاس" گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد و یانەی  شینپۆشەکانی مانچستەر یەکەم نازناوی ئەو وەرزەی خستە سەر گەنجینەکانییەوە.

إرسال تعليق