Ads (728x90)

موعجیزەی پێغەمبەر لە پێشبینیکردنی دیاردەی باڵاخانه‌ به‌رزه‌كان
لە سەردەمی پێغه‌مبه‌رمان حەزرەتی موحه‌ممه‌د “دخ” و هاوڕێکانییدا، دیاردەی بەرزکردنەوەی باڵاخانە نەبوو، بەڵکو بە ئەندازەی پێویست خانووبەرە و بینایان دروستدەکرد و زیادەڕۆییان نەدەکرد.

ئەوەش لە بەر هەژاری و بێدەرەتانییەوە نەبووە، چونکە دەوڵەمەندی زۆر زەبەلاح هەبوون، بەڵکو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێغه‌مبه‌رمان “دخ” بە شتێکی ناپەسندی زانیووە، ئەوەش ڕاوبۆچوونی زانایانە لەسەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەرمان “دخ” کە لە خوارەوە هەڵوەستەی لەسەر دەکەین.

دیارده‌یه‌كی زۆر تازه‌یه‌، كه‌ ده‌بینین بنیاتنانی باڵاخانه‌ی به‌رز بووەتە یەکێك لە دیارترین دەرکەوتەکانی سەردەمی ئێستامان، لەو چەند ساڵەی دواییشدا هەرێمەکەمان بووە چەقی بایەخپێدانەکان بە بەرزکردنەوەی بینا و باڵەخانەکان، تەنانەت خەڵکی ئێرە بە چاولێکەرییەوە ڕوویان لە بنیاتنانی باڵاخانەی بەرز کردووە!.

له‌ پێشوودا كه‌س پێشبینی ئه‌و ده‌ركه‌وته‌یه‌ی نه‌كردبوو، تەنانەت بە خەیاڵی کەسیشدا نەهاتبوو..!، بەڵام پێغه‌مبه‌رمان حەزرەتی موحه‌ممه‌د “دخ” چوارده‌ سه‌ده‌ پێش ئێستا ئاماژه‌یکردووە بۆ پەیدابوون و پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە..!، کەواتە ئەو دیاردەیە هەرچەند بە شتێکی نوێ دێتە بەرچاو، بەڵام لە پێشبینیی و ئایندەبینی پێغەمبەرمان “دخ” شتێکی نوێ نییە.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌رمان “دخ” فه‌رموویه‌تی:

“إنَّ من أشراط الساعة أن یتطاول الناسُ بالبنیان”

واته‌: له‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ته‌، كه‌ خه‌ڵك دەستدەکەن بە بنیاتنانی باڵاخانه‌ی به‌رز..!، لە ئێستاشدا بە چاوی خۆمان دەبینین کە چۆن فەرموودەکەی پێغه‌مبه‌ر “دخ” وەکو ڕۆژی ڕوون ڕاستییەکەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، وەکو زانایانیش فەرموویانە، ئەو فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر سەرزەنشتکردنی خۆهەڵکێشان و شانازیکردن بە باڵاخانه‌ به‌رزەکان، کە بێگومان خەڵکێکی زۆر بۆ خۆهەڵکێشان و پیشاندانی توانای دارایی خۆیان و ململانێکردن لەو ڕوانگەیەوە باڵاخانەکانیان بنیاتدەنێن، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەو دیاردەیە دەچێتە خانەی شتە ناپەسندەکان، کە دەبێت موسڵمانان خۆیان لێی بە دوور بگرن.

إرسال تعليق