Ads (728x90)

سەرەکوەزیرانی بەڕیتانیا لە میترۆ لەسەر پێیەکانی وەستاوە و جێگەی نییە دابنیشێ..!
وا دەردەکەوێت “دەیڤید کامیرۆن”، سەرەکوەزیرانی بەڕیتانیا، لە شەیدایانی سواربوونی میترۆیە.

لە وێنەیەکدا دەرکەوتووە، کە سواری میترۆ بووە و ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوە گرتووە کە لەو جێگەیەدا بێبەرامبەر دابەش دەکرێ و دەخوێنرێتەوە.

بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنی دانیشتنی نییە، لەسەر پێیەکانی وەستاوە!.

“دەیڤید کامیرۆن”، کە کردەوەکانی کاردانەوەی باشی لە شەقامی گشتی بەڕیتانیا لێدەکەوێتەوە، پەرۆشی ئەوەیە سواری میترۆ بی نەك هەر لە بەڕیتانیا، بەڵکو لە دەرەوەی بەڕیتانیاش.

چەند مانگێكیش لەمەوبەر هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیماڕات لە ئیماڕەتی دوبەی و لە کاتی گەشتێکییدا بۆ وڵاتی ئیماڕات و وڵاتانی کەنداو سواری میترۆ بوو.

سەرەکوەزیرانی بەڕیتانیا ملکەچی پۆست و ناوبانگەکەی نەبووە و سادەیی خۆی ون نەکردووە، هەمیشە وەکو خەڵکی ئاسایی و بەبێ پاسەوان ژیان بەسەر دەبات.

إرسال تعليق