Ads (728x90)

ئیسلام دووەم گەورە ئایینەکانی ئیتاڵیایە
چەند ئامارێکی ئیتاڵی کە لەسەر موسڵمانان لە ئیتاڵیا ئامادەکراوە، ئەوە ڕووندەکەنەوە کە ئیسلام دووەم گەورە ئایینی ئیتاڵیایە، بەڵام وێڕای ئەوەش تا ئێستا لەسەر ئاستی نیشتیمانییدا نوێنەرایەتی بۆ فەڕاهەم نەکراوە..!، هەروەکو گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەت بەرەو لاوازبوون دەڕوات.

لە ئامارەکاندا کە زانیارییەکانی لەسەر یەکێتی ڕەوەندەکان و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان و مزگەوتە سەربەخۆکان ئەوانەی سەر بە دەوڵەت نین لە ئیتاڵیا کۆکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ژمارەکان، ئەوانەی کە ئاژانسی ئامارە نیشتیمانییەکانی ئیتاڵیا "ئیستات" دەستیکەوتوون، دووپات لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی (1,700,000) موسڵمان و زیاتر لە (700) مزگەوت لە ئیتاڵیا هەن.

هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، موسڵمانان لە ئیتاڵیا لە نێوان (4 - 5%) ی کۆی بەرهەمی ئەو وڵاتە پێشکەش دەکەن، هەروەها ئیسلام بەهایەکی زیاتر پێکدێنێت بۆ ئیتاڵیا.

إرسال تعليق