Ads (728x90)

یارییەکی باسکە 5 ڕۆژ بەبێ وەستان بەردەوام بوو!
لە یارییەکی خێرخوازییدا، کە لە “مانێلا” ی پایتەختی فلیپین بەڕێوەچوو، یاریزانانی باسکە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکراو لە درێژترین یاریی ئەو وەرزشەیان تێکشکاند، دوای ئەوەی یارییەکەیان 5 ڕۆژ بەبێ وەستان بەردەوام بوو!.

ژمارە تازەکە بەناوی دوو تیپەوە تۆمارکرا، کە هەر تیپێکیان لە 12 یاریزان پێکهاتبوون، کە بەشداریان لەو یارییەدا کرد و 120 کاتژمێر و 1 خولەك و 7 چرکە بەردەوام بوو!.

هەردوو تیپەکە کە بە مەرجی قوڕس یاریان کرد، ژمارەی جیهانی پێشوویان شکاند کە 112 کاتژمێر و 13 چرکە بەردەوام بوو بوو.

لەو یارییەدا ڕێگە بە یاریزانان نەدرا یاریگاکە جێبهێڵن، بەڵام لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا دەیانتوانی لەسەر پەیژەکانی تەنیشت یاریگا پشوو بدەن.

هەروەها دەبوایە یاریزانەکان گیانی ڕکابەری پیشانبدەن و نەدەبوو نیشانەکانی ماندووبوونیان پێوە دیار بێت، ڕاهێنەرەکانیش ئامۆژگاری یاریزانەکانیان دەکرد کە دوو کاتژمێر یاری بکەن، دواتر یاریزانی دیکە دەخرانە شوێنیان، ئەوەش بۆ ئەوەی پارێزگاری لە زۆرترین توانای جەستەییان بکەن.

یاریزانەکان بە درێژایی پێنج ڕۆژ بەرگەی ماندووبوونی زۆری جەستەیی و زەینیان گرت، بەڵام دوای لێدانی فیکەی کۆتایی یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە، یاریزانەکان ئەو هەموو ماندووبوونەیان بە شایستەی ئەو کارە خێرخوازییەیە زانی.

إرسال تعليق