Ads (728x90)

تەکنەلۆژیای گواستنەوەی کارەبا بە شێوەی وایەرلێس
کۆمپانیای “وای تریسیتی” کار لەسەر شێوازێکی نوێ دەکات بۆ گواستنەوەی کارەبا بە شێوەی وایەرلێس، ئەوەش بە ڕێگەی بەکارهێنانی خاڵی موگناتیسی.

بیرۆکەی تەکنەلۆژیا تازەکە لەسەر ئەوە دەوەستێت، کە خاڵە موگناتیسییەکان بە هەمان بنەمای ئامێرەکانی ئاراستەکردن “ڕاوتەر” تایبەت بە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی “وای فای” کاردەکەن، واتە وزەی بڵاوبووەوە لەناو ژوورەکانی ماڵدا هیچ مەترسییەکی تێدا نابێت و جێگەی دڵنیاییە بۆ مرۆڤەکان.

“کاتی هۆل” بەڕێوبەری بەشی تەکنەلۆژیا لە کۆمپانیای “وای تریسیتی” دەڵێت: “ئێمە لە ڕێگەداین بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بەبێ ئەوەی پێویستمان هەبێت بە هیچ جۆرە تەلێکی کارەبایی”.

کۆمپانیای “WiTricity” لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت نووسیویەتی: “وزەی کارەبایی وایەرلێس”، پێویست نییە لەمەودوا بە خەیاڵی دابنێی، چونکە ئەو تەکنەلۆژیایە بووەتە واقیع.

بە گوێرەی شیکردنەوەی پسپۆڕانیش بێت، لەمەودوا ماڵەکانمان تەلی کارەبایی تێدا نابێت، گڵۆپ و کۆمپیۆتەر و ئایپاد و تەلەفزیۆن و تاد...، بەبێ تەلی کارەبایی کار دەکەن، چونکە تەکنەلۆژیا تازەکە پشتدەبەستێت بە شێوازی وایەرلێس، بە هەمان شێوەی بڵاوکردنەوەی ئینتەرنێت بە شێوەی “وای فای”.

إرسال تعليق