Ads (728x90)

بۆچی ئەو سەربازە لەسەر زەوی کەوتووە..؟!
کاتێك یاسا گرنگتر دەبێت لە گیانی مرۆڤ، یاسای "هەر چییەك ڕوویدا جووڵە مەکە"، ئەوا چاوەڕێ ڕوودانی دیمەنی لەو شێوەیە بکەن!.

لەو وێنەیەدا، ڕێوڕەسمێکی سەربازی دەبینین کە لە ساڵی (1966) لە ئیرلەندا بەڕێوەچووە، کە تێیدا سەربازێکی کەوتوو بەسەر زەویدا دەردەکەوێت، کە یەکێکە لە سەربازەکانی گاردی کۆماری ئیرلەندی، کە ئەوەش جێگەی سەرسوڕمانییە..!، بەڵام لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە هیچ کام لە هاوڕێکانی ئاوڕی لێ نادەنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بە ئاگابوونی خۆیان بکەن..!، تۆ بڵێی شتێك هەبێت لە گیان و ژیانی مرۆڤ گرنگتر بێت؟!.

چیرۆکی ئەو وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی سەربازی لە ئیرلەندا، لەناکاو سەربازێك لەهۆش خۆی دەچێت و دەکەوێتە سەر زەوی، بەڵام هیچ کام لە هاوڕێکانی و ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە ناجووڵێن و بە هانایەوە ناچن..!، تا سەرەنجام سەربازە کەوتووەکە گیان لەدەستدەدات و دەمرێت!.

لێرەدا ڕاستییەکی گەوهەریمان بۆ ئاشکرا دەبێ، کە لە ئیسلامدا گیان و ژیانی مرۆڤ لە هەموو شتێك بە نرخترە، بۆیە سوپاس بۆ نیعمەتی ئیسلام، بەڵام لای ئەوان ڕێزگرتن لە یاسا لە سەروو هەموو ئیعتیبارێکەوەیە..!، ئێمەش لەگەڵ ڕێزگرتن لە یاساداین کە بۆ ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤ دانراوە، بەڵام ڕێزگرتن لە مرۆڤ لە پێشترە.

إرسال تعليق