Ads (728x90)

دەستپاکترین خەڵك لە شارەکانی جیهان
لە تاقیکردنەوەیەكدا بۆ زانینی ڕادەی ڕاستگۆیی و دەستپاکی گەلانی جیهان، گۆڤاری “ڕیدەرز داگێست” هەڵسا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەكی تایبەت.

تاقیکردنەوەکە بە فڕێدانی چەند جزدانێك لە چەند شارێکی جیهانی جیاواز ئەنجامدرا، کە لەناو هەر جزدانێکدا بڕێك پارە و وێنەی خێزانی و زانیاری پەیوەندییەکان تایبەت بە خاوەنەکانیان هەبوو.

تاقیکردنەوەکەش لە (16) وڵات ئەنجامدرا، لە نێویاندا "نیویۆرك، لەندەن، بۆمبای" هەبوون.

سەرەنجام لە کۆی (92) جزدانی فڕێدراو، نیوەیان گەڕێنرانەوە، بەڵام ئەوەی سەرنجی لێدرا ئەوە بوو، کە جیاوازی دەستپاکی لەو وڵاتانەدا زۆر فراوانبووە، چونکە شاری "هێلسنکی" لە فیلەندا بەرزترین ئاستی دەستپاکی تۆمارکردووە، ئەوەش بە گەڕاندنەوەی (11) جزدان لە کۆی (12) جزدانی فڕێدراو!.

إرسال تعليق