Ads (728x90)

زیادبوونی ڕێژەی موسڵمانە تازەکان لە مەکسیك
لەناو جەرگەی وڵاتێك کە دانیشتووانێکی چڕی هەیە و زۆرینە کاسۆلیكن و خاوەن ڕۆشنبیرییەکن کە بۆنی توندوتیژی و مادە هۆشبەرەکانی لێدێ، تیشكێکی ڕێگەخۆشکەر بەرەو ئایینی ڕاست دەردەکەوێ.

لە ڕاپۆرتێکدا کە پەیمانگای "PEW" بۆ لێکۆڵینەوەکان لە پایتەختی مەکسیك "نیو مەکسیك" بڵاویکردۆتەوە، باسی ئەوەیکردووە کە ژمارەی موسڵمانبووە تازەکان لە بەرزبوونەوەدایە، ڕاپۆرتەکە چەند هۆکارێکی موسڵمانبوونی دەرخستووە، کە لە گرنگترینیان "یەکتاپەرستی" یە.

"مارتا ئەلامێلا" کچێکی مەکسیکی تەمەن (23) ساڵەیە، ئەو دەڵێت، هەمیشە باوەڕم وابووە کە هێزێکی گەورەتر لە گەردووندا هەیە، ئەو دووپاتیشی دەکاتەوە کە گومان لە بوونی خوا دزەی نەکردۆتە ناو دڵییەوە، بەڵام ئەو پێویستی بە دەستکەوتنی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی هەبووە.

"مارتا ئەلامێلا" دەڵێت: لە ڕێگەی ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنییەکانەوە ئایینی ئیسلامی ناسیووە، بەڵام ئەو ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنییانە گوزارشتیان لە واقیع نەکردووە، ئەو ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاتێك دەستیکردووە بە قوڕئانی پیرۆز و ناسینی موسڵمانان، ئایینی ئیسلامی بە باشی ناسیووە.

پاش شەش مانگیش لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئایینی ئیسلام، "مارتا ئەلامێلا" ئامانجەکەی خۆی دۆزییەوە لە دەستکەوتنی وەڵامی هەموو پرسیارەکان بە شێوەیەکی لۆژیکییانە.

شایەنی باسە موسڵمانان کەمایەتییەکی ئایینین لە مەکسیك، بەوەی لە کۆی (112) ملیۆن کەس لە تێکڕای خەڵکی مەکسیك، چەند هەزار موسڵمانێك هەن.

إرسال تعليق