Ads (728x90)

بۆچی لە کاتی تینووێتیدا تامی ئاو زۆرخۆشە..؟!
لەو کاتەی هەست بە تینووێتی دەکەی، ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە زۆر بە تام و چێژبەخشە کە هەست بە لەززەتێکی هێندە خۆش دەکەی کە وەسفکردنی ئەستەمە.

ئەوە لە کاتێکدا ئاو لە بنچینەدا تام و چێژ و بۆن و ڕەنگی نییە..!، بەڵام لە پاش شکانی تینووێتییەکە، هەست بەو تام و چێژە ناکەی لە کاتی خواردنەوەیدا..!، بەڵکو ئەگەر زیاد لە پێویست بیخۆیتەوە، هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەی و وەکو بڵێی ئاوەکە بووەتە ژەهر بەلاتەوە..!، کەواتە هۆکاری ئەوە چییە؟!.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە، زانایان لە ئوستوڕالیا هەڵسان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەسەر چالاکی مێشك لە کاتی خواردنەوەی ئاودا، ئەوان سەرنجیان لەوەدا کە کاتێك ئاو خواردنەوەکە بەهۆی تینووێتییەوە بێ، چالاکی مێشك لە ناوچەی بەرپرس لە وەرگرتنی بڕیارە عاتیفییەکانە، بەڵام لە کاتی بەردەوام بوون لە خواردنەوەی ئاودا لە پاش تێر ئاوبوون، چالاکی مێشك لەوێوەوە دەچێتە ناوچەکانی دیکە کە بەرپرسن لە جووڵە و ناچارکردنی جەستە بە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ئەوەی مێشك داوای پێچەوانەکەی لێدەکا.

مێشك هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی جەستەی کە ئاو بخواتەوە و بوەستێت لە ئاو خواردنەوە، چونکە ئەگەر کەسێك بڕێکی زۆر لە ئاو بخواتەوە، ئەوەیان دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لەناو خوێندا بە شێوەیەکی گەورە، هەروەکو دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی تەنگژەیەك لە مێشکدا، واتە گردبوونەوەی شلەمەنی لە مێشکدا.

شایەنی باسە ئەنجامەکانی وردەکاری ئەو توێژینەوەیە لە وەقائیعی ئەکادیمیای نیشتیمانی بۆ زانستەکان لە ئوستوڕالیا بڵاوکراوەتەوە.

إرسال تعليق