Ads (728x90)

پێشبڕکێیەکی جیهانی بۆ قوڕئانی پیرۆز لەسەر ئینتەرنێت
لە هەنگاوێکی گرنگی لەو جۆرەدا، شانشینی بەحرەین پێشبڕکێیەکی جیهانی بۆ قوڕئانی پیرۆز لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕێکدەخات.

تێیدا کەسی ئارەزوومەند بۆ بەشداریکردن هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی زیندوو و ناردنی بۆ پێگەی تایبەت بە پێشبڕکێکە.

بریکاری وەزارەتی کاروباری ئیسلامی لە شانشینی بەحرەین “فەرید ئیبن یەعقوب” ڕایگەیاند، پێشبڕکێکە پێشبڕکێیەکی جیهانییە بۆ خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز، کە ئارەزوومەندان لە هەر شوێنێکی جیهان بن، کە خزمەتگوازری ئینتەرنێتی تێدا هەبێت، دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، ئەوەش بە ڕێگەی ئەوەی بەشداربوو بە تۆمارکردنی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی زیندوو و ناردنی بۆ پێگەی تایبەت دەچێتە ناو پێشبڕکێییەکەوە، دواتر لیژنەکانی ناوبژیوانی هەڵدەستن بە هەڵسەنگاندنی خوێندنەوەکانی پێشبڕکێکاران و جیاکردنەوەی قوڕئان خوێندنەکەیان بە پێنج قۆناغ، لە کۆتاییەکەشدا پێنج یەکەمە سەرکەوتووەکان لە شانشینی بەحرەین خەڵات دەکرێن.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە ڕێکخستنی ئەو پێشبڕکێ جیهانییە، ئامانج لێی خزمەتکردنی قوڕئانی پیرۆز و هاندانی هەموو تەمەنە جیاوازەکانە بۆ خوێندنەوە و خۆشخوێنی قوڕئانی پیرۆز و دەرخستنی هەوڵەکانی وڵاتەکەییەتی بۆ بایەخدان بە قوڕئانی پیرۆز لەسەر ئاستی جیهان، هاوکات بەهێزترکردنی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی حکومەتی شانشینی بەحرەینە لە بواری حکومەتی ئەلیکتڕۆنییدا.

جێی گوتنە، پێشبڕکێی جیهانی بۆ قوڕئانی پیرۆز لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو دەستپێدەکات و لە مانگی ئەیلولیش کۆتایی پێدێت.

إرسال تعليق