Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 7
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

زانکۆی “ستانفۆرد” لە ئەمریکا (7)..

زانکۆی “ستانفۆرد” زانکۆیەکی ئەمریکییە، لە ساڵی 1885 دامەزراوە و لە بەرواری 1/10/1891 کراوەتەوە.

زانکۆکە دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی ویلایەتی “سان فرانسیسکۆ” لە نزیك شاری “بالۆ ئەلتۆ”.

زانکۆی “ستانفۆرد” بەوە بەناوبانگە کە بارەگای ڕۆحی دامەزرێنەرانی پرۆگرامەکانە لە جیهان بە تایبەت لە بواری ئینتەرنێت، بەوەی زۆرێك لە پێشڕەوانی ئینتەرنێت لەو زانکۆیەدا دەرچوونە، وەکو دامەزرێنەری پێگەی “یوتیوب و گۆگڵ و یاهو” و تاد.

إرسال تعليق