Ads (728x90)

ئاشکرابوونی موعجیزەیەکی سەرسوڕهێنەری قوڕئانی پیرۆز
کاتێك خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا باسی فەرمانڕەوا کۆنەکانی میسر دەکات، بە نازناوی "فیرعەون" باسیان دەکا، ئەوەش لە (60) ئایەتدا بەرچاو دەکەوێت، تەنها لە یەك سوڕەتی قوڕئان نەبێت کە سوڕەتی "یوسف" ە، لەوێدا بە پاشا "ملك" باسیان دەکات: ((وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ))، ((قال الملك ائتونی به)).

بەڵێ لە سوڕەتی "یوسف" و لە هەر سێ ئایەتی (43 و 50 و 54) خوای گەورە باسی فەرمانڕەوا کۆنەکانی میسر بە پاشا "ملك" دەکات نەوەكو بە فیرعەون..!، ئەوە وێڕای ئەوەی کە پێغەمبەر یوسف "سەلامی خوای لەسەربێت" لە میسر ژیاوە، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، بۆچی ئەو جیاوازییە هەیە لە قوڕئانی پیرۆزدا هەیە؟!.

بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو ئەو سێ ئایەتەی سوڕەتی یوسف بە موعجیزەیەکی قوڕئانی پیرۆز مانەوە و زانایان دەستەوەستان بوون لە ڕوونکردنەوەی نهێنی ئەو بابەتە قوڕئانییە، تا سەرەنجام "شامبلیۆن" لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا حوجرەکانی ڕەشیدی هەڵوەشاندنەوە و نوسراوەکانی "هیڕۆگلۆفییە" ی دۆزینەوە، لەوێشەوە جیهان لە سەرەتای سەدەی ئێستادا مێژووی میسری بە شێوەیەکی ورد دەستکەوت، بەوەش ئەو موعجیزە سەرسوڕهێنەرە ئاشکرا بوو کە لە سەرەوە قسەمان لەسەر کرد.

زانایانی شوێنەوارناسی میسری گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کە "فیرعەونەکان" تاوەکو ساڵی (1730) پێش زایین حوکمی میسریان کردووە، دوای ئەو ماوەیە کۆتاییهات بە حوکمیان، پاشانیش "پاشاکانی هەکسۆس" هاتنە سەر عەڕشی دەستەڵاتی میسر و لە ساڵی ساڵی (1730) پێش زایین تا ساڵی ساڵی (1580) پێش زایین حوکمی میسریان کرد، تا سەرەنجام "ئەحمەسی یەکەم" ئەوانی لە میسر وەدەرنا و دەوڵەتی نوێی "ئیمپڕاتۆرییەت" پێکهێنا.

پێغەمبەر یوسف "سەلامی خوای لەسەربێت" لە سەردەمی "پاشاکانی هەکسۆس" ژیاوە، بۆیە دەبینین قوڕئانی پیرۆز بە شێوەیەکی زۆر ورد باسی ئەو کاتە دەکات، کاتێك دەڵێت: ((قال الملك ائتونی به)) و نەیوتووە ((قال فرعون ائتونی به))!.

إرسال تعليق