Ads (728x90)

باشترین 10 مۆزەخانە لە جیهان / 9
ئارەزووی کۆکردنەوەی ئەو شتانەی جوانی و گرنگی و بایەخیان هەیە، لە سەردەمانێکی زووەوە هەبووە، لە ئێستاشدا مۆزەخانەکان بایەخ بە هەموو شتێکی نرخدار دەدەن و کار دەکەن لەسەر پاراستنی ئەو شاکارە هونەرییانە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

مۆزەخانەکانیش لە جیهان لە نێوان خۆیاندا ڕکابەری دەکەن بۆ لەخۆگرتنی گەورەترین و گرنگترین کەرەستە و پاشماوەکانی شوێنەوار لەسەر زەوی.

مۆزەخانەی “کۆشکی نیشتیمانی” لە تایوان (9):

مۆزەخانەی “کۆشکی نیشتیمانی” لە “تایبیە” لە تایوان، کۆمەڵێك لە گەورەترین تابلۆ و شاکاری هونەری لەسەر ئاستی جیهان لەخۆدەگرێت کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی چینی کۆن.

مۆزەخانەکە لە بنچینەدا لە ساڵی 1925 بەناوی “مۆزەخانەی کۆشك” لە “شاری قەدەغەکراو” بنیاتنراوە، ئەوەش دوای ماوەیەکی کەم لە وەدەرنانی دوا ئیمپڕاتۆر لە چین، بەڵام لە ساڵانی دوایی لە شەڕی ناوخۆیی چین شاکارە گرانبەهاکانی گوێزرانەوە بۆ تایوان، لەگەڵ گەیشتنی شاکارە گرانبەهاکانیش بۆ تایوان، سوپای چینی دەستیگرتبوو بەسەر “مۆزەخانەی کۆشك”.

إرسال تعليق