Ads (728x90)

سیستەمی ئەپڵ بۆ ئۆتۆمبێل CarPlay
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پیشانگای "Geneva International Moto"، کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند، سیستەمێکی تایبەتی بۆ ئۆتۆمبێل داناوە و ئێستا دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت، سیستەمەکە ناوی "CarPlay" ە و چەندین تایبەتمەندی "ios" هەڵدەگرێت.

سیستەمی ئەپڵ بۆ ئۆتۆمبێل CarPlay
سیستەمەکە ڕێگە بە شۆفێر دەدات لە ڕێگەی شاشەی سەرەکی ئۆتۆمبێلەوە کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندییەکان بکات، هەروەکو دەتوانێت تایبەتمەندییەکانی ئەپڵ وەکو "messages" و "Apple Maps" بەکاربهێنێت و، بەهۆی فەرمانە دەنگییەکان یان دوگمەکانی ناو ئۆتۆمبێلەوە توانای کۆنتڕۆڵکردنی مۆزیك و شتی دیکەشی بۆ بەردەست دەکات.

سیستەمی ئەپڵ بۆ ئۆتۆمبێل CarPlay
شایەنی باسە، کۆمپانیای ئەپڵ لە پاڵ هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای وەکو فیراری و مارسیدس و ڤۆلڤۆ، لە داهاتووش هەڵدەستێت بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل وەکو بی ئێم دەبلیۆ و فۆرد و لاند ڕۆڤەر و بیجۆ و هایوندی و سۆزۆکی و هۆندا و تویۆتا، کە هەموویان سیستەمی "CarPlay" یان بۆ دادەنرێت.

إرسال تعليق