Ads (728x90)

ئەشکەوتی “شاندۆنگ” لە ڤێتنام
ئەشکەوتی “شاندۆنگ” لە ڤێتنام، بە گەورەترین ئەشکەوت لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، کە درێژییەکە (6,5) کیلۆمەتر و بەرزاییەکەشی (200) مەترە.

ئەوەشی دیمەنی ئەشکەوتەکەی جوانتر و سەرنجڕاکێشتر کردووە، ڕووبارێکە کە بەناو ئەشکەوتەکەدا دەڕوات.

ئەشکەوتی “شاندۆنگ” لە ڤێتنام
بۆ یەکەمجار گوندنشینێك لە ساڵی 1991 ئەو ئەشکەوتەی دۆزییەوە، بەڵام دەستەڵاتدارانی حکومەتی خۆجێیی بایەخیان بە قسەکانی گوندنشینەکە نەدا، تا لە ساڵی 2009 لەلایەن تیمێکی بەڕیتانییەوە دۆزرایەوە.

زانایان لە کۆمەڵەی بەڕیتانی بۆ توێژینەوە لە ئەشکەوتەکان ڕایەکی بەهێزیان هەیە کە تەمەنی ئەشکەوتەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن ساڵە.

شایەنی باسە ئەشکەوتی “شاندۆنگ” بەشێکە لە زنجیرە ئەشکەوتێكی گەورە کە ژمارەیان دەگاتە 150 ئەشکەوت، زۆربەی ئەشکەوتەکانیش تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە، ئەوەش لەبەر دوو هۆکار، یەکەمیان لەبەر سەختی ڕێگای گەیشتن بەو ئەشکەوتانە، دووەمیان لەبەر زیادبوونی مەترسی داڕمانیان لەهەر ساتێکدا.

إرسال تعليق