Ads (728x90)

بۆچی پێغەمبەر داوامان لێدەکا لە کاتی نووستن داوای لێخۆشبوون بکەین..؟!
جەستەی مرۆڤ چەندین گەنجینە لەخۆدەگرێت:

  1. خۆشی.
  2. ئازار.
  3. خەم.

چاوی مرۆڤیش وەکو کامێرا وایە، هەموو وێنە بینراوەکان دەگرێت (باش + خراپ)، زانستی سەردەمیش دووپاتیکردووەتەوە کە لە کاتی نووستندا، کرداری پیشاندانی وێنە تۆمارکراوەکانی چاو دەستپێدەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی گرژبوونی باری دەروونی مرۆڤی خەوتوو.

پێغەمبەری خۆشەویستیشمان "دخ" فەرمانی پێکردووین، لە کاتی نووستندا، زۆر داوای لێخۆشبوون بکەین لە خوای گەورە، زانایانیش بۆیان ڕوون بووەتەوە، کە لە کاتی وتنی وشەی "استغفار" دا، زمان بەرەو سەرەوە جووڵە دەکات لە کۆتایی ددانەکانی سەرەوە، لێرەشدا زمان بەر غودەی نوخامی "مێشکۆلە" دەکەوێت، بەمەش خانەکان لە بیرکردنەوە و وەسوەسە خراپەکان پاك دەکرێنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی جێگیرکردنەوەی میزاج و لابردنی مادە ژەهراوییەکان و جەستەش تێر دەبێت لە ئۆکسجین!.

لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ، کە هەرچەند زانایانی سەردەم پێشکەوتن بەدەستبێنن، بەڵام دەبێ ئەوە لە بیر نەکەن، کە پێشکەوتنە زانستییەکانیان پشتڕاستکردنەوەی گوفتار و ڕێنومایی و ئامۆژگارییەکانی حەزرەتی نازدارە "دخ".

إرسال تعليق