Ads (728x90)

نهێنی جیاوازی تامی ئاوی "چاو و گوێ و دەم"
خوای گەورە هەموو شتێکی لە جەستەی مرۆڤ بە گوێرەی ئەندازەیەکی سەرسوڕهێنەر خوڵقاندووە، کە مرۆڤەکان هەرچەند لێهاتوو و بەهرەمەند بن، هەرگیز لە توانایاندا  نییە نموونەیەکی نزیکیش پێشکەش بکەن.

لێرەدا تیشك دەخەینە سەر جیاوازی تامی ئاو لە هەر سێ ئەندامی سەرەکی لە جەستەی مرۆڤ "گوێ، دەم، چاو"، کە دەبێ نهێنی بوونی ئەو جیاوازییە لە چیدا بێ..؟!، کە لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدەین.

  • ئاوی گوێ تاڵە، ئەوەش سوودبەخشە بۆ لەناوبردنی جانەوەر و ئەو شتە بچووکانەی دەچنە ناو گوێ.
  • ئاوی چاو سوێرە، ئەوەش سوودبەخشە بۆ پاراستنی چاو، چونکە گلێنەی چاو ئەگەری تێکچوونی هەیە، ئەو ئاوە سوێرەش بە باشی دەیهێڵێتەوە.
  • ئاوی دەم شیرینە، ئەوەش سوودبەخشە بۆئەوەی مرۆڤ چێژ لە خواردنەکان وەربگرێت بە شێوەیەکی سروشتی.

سبحان الله.. کە خوای گەورە لە هەموو شتێکدا، کە دەیانبینین و هەستیان پێدەکەین، شوێنەواری ئاشکرای توانا و قودڕەتی لەڕادەبەدەری خۆی تێیاندا نەخشاندووە.

إرسال تعليق