Ads (728x90)

دوانزە پەنجەی هەیە و لێهاتووە لە نووسینی كۆمپیۆتەر
پیاوێکی هیندی بەناوی "فیجای سینگ" خاوەنی 12 پەنجەیە لە دەست و پێیەکانییدا و لێهاتووە لە نووسین لەسەر كۆمپیۆتەر.

ئەو زۆری پەنجەکانی بە شتێکی نامۆ نازانێت، بەڵکو بە خەڵاتی خوای گەورەی دادەنێت و بە یارمەتیدەریان دەزانێت لە ژیاندا.

"فیجای سینگ" زۆر بە توانایە لە نووسین لەسەر كۆمپیۆتەر، کە لە هەر خولەکێکدا (100) وشە دەنووسێت.

ئەو، ئەو ڕاستییەی لەسەر خۆی نووسیووە و پێشکەشیکردووە بۆ زیاتر لە پەنجا وەزیفە، ئەو دەڵێ: من زۆر شارەزام لە کۆمپیۆتەر، دەتوانم ئەو خەڵاتە خواییە بەکاربێنم لە نووسین لەسەر كۆمپیۆتەر بە خێراییەکی لە ڕادەبەدەر، بەڵام سەرەڕای ئەوەش کارێکم لە هیند دەستنەکەوت..!، ئەوەش وایکرد بۆ بەدەستهێنانی کارێك سەفەر بۆ دەرەوەی هیند بکەم، ڕەنگە زۆر کەس ئەو خەڵاتەی لەناو دەستمدایە بە بەهرە بخەمڵێنێت، کە کەم کەس هەیە خاوەنی بێت.

ئەو لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ پێگەی "میترۆ" دەڵێت: هەمیشە خەڵك ئافرەتی بە ڕوواڵەت جوانیان بەلاوە باشترە نەوەکو کەسێك کە خاوەنی 12 پەنجە بێت..!، لە هیند پێیانوایە پەنجەی زۆر کارێکی باش نییە، سەرەڕای ئەوەی من پێچەوانەی هاوتاکانم لەوانەی پەنجەی زۆریان هەیە، دەتوانم پەنجەکانم بە لێهاتوویی تەواوە بەکاربهێنم.

إرسال تعليق